ئابووریرۆژهه‌لاتی ناوه‌راستڕاپۆرتکوردستانگرنگهەواڵ

سۆمۆ هەڕەشە لە هەرێمی کوردستان دەکات

بەرێوەبەری کۆپانیای “سۆمۆ” داوای لە کۆمانیا نەوتییەکانی جیهان کردووە. نەوتی خاوی هەرێمی کوردستان نەکڕن.

“عەلا ئەلیاسری” بەرێوەبەری کۆمپانیای نیشتمانی بۆ بازاڕکردنی نەوتی عێراق- سۆمۆ، بە “ئاژانسی هەواڵی عێراقی” راگەیاندووە “ڕێوشوێنی بەبازاڕكردنیان گرتووەتەبەر و سەرجەم كۆمپانیا نێودەوڵەتییەكانی ئاگادار كردۆتەوە كە نەوتی خاو لە هەرێمی كوردستان نەكڕن، هاوكات جەختیش دەكاتەوە، كە حكومەتی هەرێم پێویستە پابەند بێت بە جێبەجێكردنی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی”

یاسری لە درێژەی قسەکانیدا لەبارەی گرێبەسەتە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان دەڵێت ” بەپێی بڕیارەکەی دادگەی فیدراڵی هەموو ئەو گرێبەستانەی کە حکومەتی هەرێمی کوردستان واژووی کردوون بۆ دەرهێنان و هەناردەکردنی نەوت پووچەڵن”

باڵەخانەی کۆمپانیای “بەبازاڕکردنی نەوت)- سۆمۆ. بەغدا، عێراق.

ئەو بەڕێوەبەری کۆمپانیای فرۆشتنی نەوتی ئاشکرایکردووە “داوایان لە کۆمپانیا جیهانییەکان کردووە نەوتی خاو لە هەرێمی کوردستان نەکڕن، حکومەتی هەرێمی کوردستانیش ناچارە بڕیارەکەی دادگەی فیدراڵی جێبەجێ بکات”.

عەلا یاسری. بەرێوەبەری کۆمپانیای سۆمۆ.

لەبارەی میکانیزمی چۆنییەتی رێگریکردن  لە فرۆشتنی نەوتی هەرێمی کوردستان، یاسری بە ئەو ئاژانسە فەرمییەی عێراقی ڕاگەیندووە ” رێوشوێنی بەبازاڕکردنی گرتۆتەبەر و سەرجەم کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان ئاگادارکراونەتەوە کە نەوتی خاو لە هەرێم نەکڕن”

حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدڕاڵی عێراق لە بارەی دەرهێنانو فرۆشتنی نەوتی هەرێمی کوردستان ناکۆکیان هەیە.

 “دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق  لە (١٥ی شووبات)-ی ڕابردوو، یاسای نەوت وگازی هەرێمی کوردستان-ی بە نادەستووری داناو. داوای ڕادەستکردنەوەی کۆی نەوتەکە بە حکوومەتی بەغدا دەکات.

حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئەو بڕیارەی دادگای فیذراڵی ڕەتکردەوە و بە نادەستووری لەقەم دا.

لە دیدارێکی “باربار لیف” یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ووڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لە دواین سەردانی بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان، بە ڕؤژنامەنووسانی ڕاگەیاندبوو: ئەمریکا پشتیوانی چارەسەرکردنی ناکۆکی و دۆسییە هەڵپەسێردراوەکانی هەولێر و بەغدا دەکات.

هەرێمی کوردستان رۆژانە ٤٥٠ هەزرا بەرمێل نەوت هەناردەدەکات، هەرچندە بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی عێراقی رێژەکە ٣٥٥ هەزار بەرمیل نەوتە لە ڕۆژێکدا.

لۆگۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی سامانە سروشتییەکان.

چەند ڕۆژ بەر لە ئێستا، پێگەی “ئیراک ئۆیل ریپۆرت” کە چاودێرەی بواری نەت و وزەدەکات، رایگەیاند، کۆمپنیا جیهانییەکانی لە هەرێمی کوردستان وەبەرهێنایان بۆ بەرهەمهێنانی نەتی کردووە، بڕیاری زیادکردنی سەرمایەگوزاریان لە کێڵگەنانی نەوتی هەرێم کردووە، وا بڕیارە ٢٥ هەزار بەرمیل نەوت زیاد بکەن.  

تۆڕی “ئاژانسی هەواڵی عێراقی” پێگەی فەرمی هەواڵی عێراق-ە و بە زمانەکانی عەرەبی، ئینگیزی، کوردی و تورکمانی هەواڵ و زانیاری بڵاودەکاتەوە.

لێنزنیوز

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button