کوردستانهەواڵ

هەولێر: لەبارەی کوژرانی کەسێک پۆلیش روونکردنەوە دەدات

پۆلیس لەبارەی کوشتنی هاووڵاتییەکەی ئەمڕۆی هەولێر، رێککەوتی ۲۰ی ۹ی ۲۰۲۲ بەناوی “بارزان رەمەزان” لە شەقامی ٦۰ مەتری شاری هەولێر بە دەستڕێژی گیانی لەدەستدا. روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە.

لە روونکردنەوەکەی بەرێوبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، لەسەر ڕووداوەکەی ئەمڕۆ هاتووە ” ئەمڕۆ ڕێککەوتی (٢٠ی ئەیلوولی٢٠٢٢)، لە شەقامی ٦٠ مەتری هاووڵاتییەک بەناوی (بارزان رەمەزان حسین) تەمەن (٣٢) ساڵ لەلایەن دوو تۆمەتبار بەناوەکانی (ن. ح) و (م. ح) تەقەی لێ کرا و گیانی لەدەستدا، هەردوو تۆمەتباری ئاماژەپێکراو خۆیان ڕادەستی

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر کرد”

لەبارەی هۆکاری کووشتنەکش، لە روونکردنەوەکی پۆلیس هاتوو ” ئێستاش هێزەکانی پۆلیس سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لە هۆکار و چۆنیەتی ڕووداوەکە و لە ئایندەیەکی نزیکدا ڕوونکردنەوەی زیاتر لەوبارەیەوە دەخەینەڕوو”

لێنزنیوز

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button