ئاسۆ هاشم پارێزەری ئیمان سامی ناسراو بە “ماریا” بە ڕۆژنامەنووسانی راگەیاند: برای ماریا بە تۆمەتی کووشتنی خوشکەکەی بە پانزە ساڵ زیندانی سزادرا.
ئەمڕۆ سێ شەممە رێککەوتی ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٢. دادگایکردنی کەیسی کووشتنی ئیمان سامی لە شاری هەولێر، بەرێوەچوو. هەروەک پارێزەری دایکی ماریا، ئاسۆ هاشم، رایگەیاند: برای ئیمان سامی، بە ١٥ساڵ زیندانیکردن سزادرا و مامی ئیمان سامی-یش لە تاوانەکە بێ بەریکرا.
ئەو پارێزەرەکەی دایکی ماریا، ئاشکرایکرد، ئەم بڕیارەی دادگا کەموکورتی زۆری تێدایە و لەدادگای تەمیز، تانە لە بڕیارەکە دەدەن.
ئاسۆ هاشم لەبارەی کەموکورتتیەکانی پەراوەی لێکۆڵێنەوەکانی دۆسییەی ئیمان سامی، وتی ” لە پەراوی لیکۆڵینەوەی بنکەی پۆلیسی عەنکاوە، کاتژمێر (١١ و نیو) -ی شەو تەرمی ماریا دۆزراوەتەوە و بەڵام، لە “پشزیشکی دادی” باس لەوەدەکات، کاتژمێر ١٠ی شەو تەرمەکان بۆ ڕەوانەکراوە.
ئیمان سامی ناسراوه به ماریا سام لهتهمهنی 20 ساڵی له رێكهوتی شهشی ئادار 2022 له شهقامی 100 مهتری ههولێرلة بهردهم شهقامی غهزالی كوژرا و چهند رۆژێك دواتر پۆلیسی ههولێر رای گهیاند، بكوژی ئیمان سامی برای خۆیهتی و له كهركووك گیراوه.
لێنزنیوز