هاووڵاتیەکی كوردى ئێزدی، ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٠ی ئەیلول ٢٠٢٢ له ئهڵمانیا لهلایهن چهند كهسێكەوە كوژرا.
ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٠ی ئەیلولی ٢٠٢٢ خەڵەف دەروێش ئیبراهیم، هاووڵاتی کوردی ئیزیدی لە شاری کاسڵی ئەڵمانیا بە چەقۆ کوژرا. کاوە عبدۆ چالاکوانی کوردی ئیزیدی لە لێدوانێکی تایبەت بە تۆڕی هەواڵی لێنزنیوزی ڕاگەیاند ” ٢٠ ڕۆژ پێش ئێستا لە کەمپی ئاوارەکان لە وڵاتی ئەڵمانیا خەڵەف دەروێش لەگەڵ چەند عەرەبێکی سوری دوای ئەوەی بووە بە شەڕیان، ئەمڕۆ لە شاری کاسڵ هاوڵاتییە کوردەکەیان بە چەقۆ کووشتووە”
کاوە عەبدۆ ئاماژەی بەوەش کرد هۆکاری شەڕەکەیان بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە ئەو هاووڵاتییە عەرەبانە وتەی نەشیاویان بە خەڵەف وتووە سەبارەت بە پێکهاتەو و ئاینی ئێزیدی،
چالاکوانە ئێزیدییەکە باسی لەوە کرد، ” ئەمە یەکەمجار نییە حاڵەتی لەم جۆرە ڕوبەڕووی کوردانی ئیزیدی دەبێتەوە. تەنها لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوو ١٥ حاڵەتی هێرشکردنە سەر کوردانی ئێزیدی لە ئەڵمانیا ئەنجامدراوە و زۆربەشیان هاووڵاتی عەرەبی سوورین کە لە ئەڵمانیا نشتەجێن.
خەڵەف دەروێش ئیبراهیم خەڵکی گوندی خەنار سەر بە قەزای ئەلقوشە. لە دوای هێرشی داعش بۆ عێڕاق و کوردستان، چووەتە ئەڵمانیا و لەوێ نشتەجێبووە بەڵام تاکو ئێستا هاوڵاتینامەی ئەڵمانیاشی وەرنەگرتووە. وابڕیارە دوای یەک هەفتە تەرمی هاوڵاتییە ئێزیدییەکە بگەڕێنرێتەوە کوردستان.