
ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٠ی ئەیلولی ٢٠٢٢ لە شاری سلێمانی، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای جووەکان لە هەرێمی کوردستان, لە موسڵمانبوونی خۆی ڕاگەیاند.
ئارام عزەت، کە ماوەی شەش ساڵە سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای جوەکانە لە هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ڕاگەیاندنی موسڵمانبوونی خۆی ڕاگەیاند.
ئارام عیزەت لە کۆنفڕانسە رۆژنامەوانیەکە بۆ میدیاکان گوتی: “ماوەی شەش ساڵە نوێنەری جووەکانم لە هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ دەستم لەکارکێشایەوە، وەک خۆی گوتی بە شانازییەوە موسڵمانبوونی خۆم ڕادەگەیەنم”.
لە کۆتایی قسەکانیشیدا ئارام عزەت وتی “داوای لە پەیڕەوانی سەرجەم ئایینەکان دەکەم کە رێز لە بیر و باوەڕەکەی بگرن و وتی: ( ئەو کارەم تەنها لەبەر خاتری خوای گەورە کردووە ).
Facebook Comments Box