ڕاپۆرتکوردستانگرنگ

به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆن تاوتوێی ده‌ستله‌كاركێشنه‌وه‌ له‌ په‌رله‌مان ده‌كه‌ن

به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆن تاوتوێ ده‌ستله‌كاركێشنه‌وه‌ له‌ په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كه‌ن، به‌ڵام بۆ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی په‌رله‌مان پێویسته‌ 50+1 ده‌ست له‌كار بكێشنه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ په‌رله‌مان هه‌ڵبوه‌شێته‌وه‌.

درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی په‌رله‌مانی كوردستان بووه‌ته‌ شتێكی حه‌تمی، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناتوانرێت له‌وكاته‌ی بۆیدانراوه‌ ئه‌نجام بدرێت، بۆیه‌ جوڵه‌یه‌كی نوێ له‌لایه‌ن به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆن دروست بووه‌، ئه‌وه‌یش ئه‌وه‌یه‌:

نه‌وه‌ی نوێ
بریاری داوه‌ له‌ دوای شه‌شی نۆڤێبه‌ر كه‌ ته‌مه‌نی ئه‌م خوله‌ كۆتایی دێت، بایكۆتی په‌رله‌مان بكه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌لای ئه‌وان هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ ته‌مه‌نیان به‌ سه‌ر ده‌چێت.

به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆن
ئه‌مڕۆ هه‌ریه‌ك له‌ یه‌كگرتوو، كۆمه‌ڵ، چه‌ند په‌رله‌مانتارێكی گۆڕان و سه‌ربه‌خۆ، تاوتوێی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌یان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان كرد، به‌ڵام دیار نییه‌ ده‌ستله‌كارده‌كێشنه‌وه‌ یان بایكۆتی كاره‌كانی په‌رله‌مان ده‌كه‌ن.

كورسی ئه‌و لایانه‌نانه‌ ئاوایه‌:
نه‌وه‌ی نوێ: چوار كورسی.
گۆڕان: خۆی 12 كورسی هه‌یه‌، به‌ڵام شه‌ش كورسیان له‌ ئۆپۆسیۆن.
یه‌كگرتوو: پێنج كورسی.
كۆمه‌ڵی دادگه‌ریى: حه‌وت كورسی.
سه‌ربه‌خۆكانیش سێ كورسی.

بۆ ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان هه‌ڵوه‌شێته‌وه‌ خه‌دیجه‌ عومه‌ر، ئه‌نادمی لیژنه‌ی یاسایی له‌په‌رله‌مانی كوردستان، بۆ لێنزنیوز، گوت، پێویسته‌ 50+1یه‌كی ئه‌ندامان ده‌ستله‌كاربكێشنه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی په‌رله‌مان هه‌ڵوه‌شێته‌وه‌.

ئه‌ندامه‌كه‌ی لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مان ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ ده‌ستیش له‌كار بكێشنه‌وه‌، ئه‌وا كاندیدی ده‌رچووی یه‌ده‌گی حزبه‌كه‌ی خۆیان دێن شوێنییان ده‌گرنه‌وه‌.

نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان یه‌كی ئۆكتۆبه‌ری دیاری كرد بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌ بچێت، به‌ڵام به‌هۆی ناكۆكی لایه‌نه‌كان ناتوانرێ هه‌ڵبژاردن له‌ واده‌ی خۆی بكرێت، بۆیه‌ ته‌مه‌نی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ ماوه‌ی ساڵێك درێژ ده‌كرێته‌وه‌، مانگ و 20 رۆژ له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانی كوردستان ماوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی دانیشتنێك له‌باره‌ی درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی ئه‌م خوله‌ بدات.

له‌ هه‌رێمی كوردستان پێنج خولی په‌رله‌مانی كوردستان تێپه‌ڕیووه‌، به‌ڵام شه‌ش جار ته‌مه‌نی خۆی درێژكردووه‌ته‌وه‌ به‌م جاره‌یش ده‌بێته‌ حه‌وته‌م جار له‌ مێژووی خۆی ته‌مه‌نی خۆی درێژ ده‌كاته‌وه‌.

په‌له‌رمانی كوردستان له‌ 111 كورسی پێك دێت 100 كۆرسی بۆ لایه‌نه‌ كوردییه‌كان دانراوه‌، 11 كورسیه‌كه‌ی تر بۆ پێكهاته‌ ئاینی و نه‌ته‌وه‌یی دانراوه‌.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button