رۆژهه‌لاتی ناوه‌راست
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق له‌گه‌ڵ دوو سه‌رۆك كۆبووه‌وه
حه‌لبووسی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ده‌زگه‌ی ده‌سته‌ی ده‌سپاكی، سه‌رۆكی دیوانی چاودێری كۆبووه‌وه باس له نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی كراوه.
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران محمد حەلبووسی، ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە 20ی ئه‌یلوولی 2022، لەگەڵ عه‌لا ساعدی سەرۆکی دەستەی دەسپاکی ، و ڕافل یاسین سەرۆکی دیوانی چاودێری باسیان لەمیکانیزمەکانی کارکردنی ئەو دوو دەزگایەیانکرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لەبەیاننامەیەکدا ده‌ڵێت، حەلبووسی پێشوازیکرد لەسەرۆکی دەستەی دەسپاکی وسەرۆکی جاودێری داڕایی.
ئاماژه‌ی به‌وه بۆ ئه‌وه‌یش كراوه، باس له کارکردنی هەردوو دەزگاكه کرایەوە و نەهێشتنی گەندەڵی دارایی وکارگێڕی، حەلبووسی جەختی لە پاڵپشتی ئەنجومەنی نوێنەران کردەوە بۆ دەستەی دەسپاکی لەپێناو لا بردنی سەرجەم ئاستەنگەکان.
Facebook Comments Box