کوردستان

115 پڕۆژه‌ی جیاواز له‌ زاخۆ ده‌كرێت

سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی زاخۆ، راى ده‌گه‌یه‌نێت، 115 پڕۆژه‌ی جیاواز و جۆراوجۆر له‌ زاخۆ كراوه‌، خزمه‌تی زیاتری هاووڵاتییان ده‌كه‌ن.

‎گۆهدار شێخۆ، سەرپەرشتیاری ئیداره‌ی سەربەخۆی زاخۆ، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 20ی ئه‌یلوولی 2022، رای گه‌یاندووه‌، له‌ كابینه‌ی نۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و راسپارده‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران مه‌سروور بارزانی، راسپێراون كار بۆ خزمه‌تكردنی هاووڵاتیان بكه‌ن .

سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی زاخۆ ئه‌وه‌ روون ده‌كاته‌وه‌ كه‌ 115 پڕۆژه‌ی جۆراو جۆر له‌ زاخۆ ده‌كرێت و به‌شێكراوه‌ له‌كه‌رته‌كانی په‌روه‌رده‌ و خوێندنی باڵا و ته‌ندروستی و كشتوكاڵ و گه‌شتوگوزار.. كه‌رتی تر.

‎شێخۆ ده‌ڵێت، په‌ڵێنی به‌ به‌رده‌وامی و ئاوه‌ندانی و خزمه‌تكردنی زیاتری هاووڵاتییانی دا.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button