بۆ چاره‌سه‌ری رێگای كه‌لار-سلێمانی داوای كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان ده‌كرێت
ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستان یاداشتێكی داوه‌ته‌وه ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی، له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه له‌باره‌ی كێشه و گرفته‌كانی رێگاوبان و رێگای كه‌لار-سلێمانی.
سەركۆ ئازاد گەڵاڵی، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 20ی ئه‌یلوولی 2022، رای گه‌یاندووه، “بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان یاداشتێكمان ئاڕاستەی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان كردووە تا لە نزیكترین دانیشتنی پەرلەماندا بەئامادەبونی حكومەت و لایەنی پەیوەندیدار پرسی رێگاوبانەكانی كوردستان بكرێت”.
گه‌ڵاڵی ده‌ڵێت،”بەتایبەت ڕێگای كەلار- سلێمانی گفتوگۆی جدی لەسەر بكرێت و كێشە و گرفتەكانی چارەسەر بكرێت”.
“دڵنیابن هەموو ڕێكارێكی یاسایی و پەرلەمانی دەگرینەبەر”. ئه‌و په‌رله‌مانتاره وای نووسیووه.
رێگای كه‌لار-سلێمانی به رێگایه‌كی مه‌ترسیدار دانه‌رێریچت، بڕیار درابوو بكرێت به جووت ساید، به‌ڵام تائێسته نه‌كراوه و رۆژانه‌ش رووداوی دڵته‌زێنی تێدا روو ده‌ده‌ن.