کوردستانهەواڵ

بە هۆی هەڕەشەکردن لە بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی ژنێک لە سلێمانی دوو کەس دەستگیر دەکرێن

بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی لەسەر سکاڵای ژنێک دوو کەس بە تۆمەتی هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی تایبەتی، دەستگیر دەکات.

ئەمڕۆ چوار شەممە ٢١ی ئەیلولی ٢٠٢٢ بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرای کرد، مەفرەزەکانی پۆلیسی سیتەک لەسەر سکاڵای ژنێک دوو کەس دەستگیر دەکەن بە تۆمەتی هەڕەشە بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدۆیی تایبەتی ژنێک دەستگیر دەکەن.

لە بڵاکراوەکەدا هاتووە “دوای ئەوەی ژنێک لە بنکەی پۆلیسی سیتەک سکاڵای تۆماركرد، كه‌ دوو تۆمه‌تبار هه‌ڕه‌شه‌ی‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ وێنه‌و ڤیدیۆ تایبه‌تییه‌كانی‌ لێده‌كه‌ن، ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی‌ پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌یان ده‌ستپێكرد بۆ دۆزینه‌وه‌و ده‌ستگیركردنی‌ تۆمه‌تبار” .
لە ئێستادا هه‌ردوو تۆمه‌تبار (و، ن، ر) له‌دایكبووی‌ 1997 و (هـ، ج، ج) له‌دایكبووی‌ 1992 پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و له‌به‌رده‌م دادوه‌ری‌ لێكۆڵینه‌وه‌دا دانیان به‌تاوانه‌كه‌یاندا ناوه‌ و به‌ بڕیاری‌ به‌ڕێز دادوه‌ر و به‌پێی‌ ماده‌ی‌ (2) لەیاسای خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی کردن ڕاگیراون‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه‌.

وێنەی هەردوو تۆمەتبار/ لە بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی وێنەکە وەرگیراوە
Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button