کوردستانهەواڵ

خوێندنی باڵا ڕاژەی گواستنەوەی ڕاگەیاند

وەزارەتی خوێندنی باڵا ڕاژەی گواستنەوەی  پێنج فەرمانبەری لە بواری کۆمپیوتەر (ئای تی) بۆ دیوانی وەزارەت، ڕادەگەیەنێت.

ئەمڕۆ چوار شەممە رێککەوتی ٢١ی ئەیلوولی ٢٠٢٢. داوای گواستنەوەی پێنج فەرمانبەردەکات کە لەبەشی کۆمپیوتەر و (ئای تی) بۆ دیوانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی.

لە بڵاوکراوەکەی وەزارەتی خوێندنی باڵاهاتووە “هەلى گواستنەوەى پێنج فەرمانبەر لە بوارى (ئاى تى) بۆ دیوانى وەزارەت ڕادەگەیەنێـت، بەم مەرجانەى خوارەوە: دەرچووی بەشی کۆمپیوتەر بێت. فەرمانبەرى هەمیشەیی بێت لە یەکێک لە دامودەزگاکانى حکومەتى هەرێمى کوردستان و شارەزای هەبێت لە بواری پرۆگرامسازی هەبێت”

گواستنەوەی پێنج مەرمانبەرەکە ڕەزامنەدی سەرۆکایەتی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی بۆ  وەزارەتی خوێندی باڵا و توێژینەوەی زانستی لەسەر دراوە. دوا وادەی پێشکەشکردنی ٢٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٢، واتە یەک هەفتەی تر. هەروەها بۆ پێشکەشکردنی داواکاری، لە راگەیندراوەکە هاتووە: سی ڤییەکان بۆ ئیمەیلی [ict.center@mhe-krg.org] رەوانە بکەن.  

لێنزنیوز

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button