مەسعود بارزانی پاڵپشتی پەرلەمانی کوردستان دەکات
مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان پاڵپشتی خۆی بۆ پەرلەمانی کوردستان و هەر هەوڵێکی سەمینەسازی و دروستکردنی یەکڕیزی بۆ نووسینەوەی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند.
لە میانی سەردانی د. ڕێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بۆ لای مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەمڕۆ ٢١ی ئەیلولی ٢٠٢٢ لە بارەگای بارزانی، هەردوولا باسیان لە پرسی نووسینەوەی دەستووری هەرێمی کوردستان کردووە و سەرۆکی پارتی پاڵپشتی خۆی بۆ سەرۆکی پەرلەمان دەربڕیوە.
لە دوای کۆبوونەوەکە بارەگای بارزانی بڵاوکراوەیەکی لە پێگەی تایبەتیان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاوکردۆتەوە و تێیدا هاتووە، “هەردوولا لە دیدارەکەدا باسیان لە پرسی نووسینەوەی دەستووری هەرێمی کوردستانکردو زەرورەتی زەمینەسازی و دروستکردنی هەماهەنگی و یەکدەنگی کرد لەنێوان لایەن سیاسییەکان و پێکهاتە کۆمەڵایەتییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ نووسینەوەی دەستوور”.
هەر لە بڵاوکراوەکەی بارەگای بارزانی باس لەوە دەکات “جەنابی سەرۆک بارزانی پاڵپشتی خۆی بۆ پەرلەمانی کوردستان و هەر هەوڵێکی زەمینەسازی و دروستکردنی یەکڕیزی بۆ نووسینەوەی دەستووری هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند، لەلایەن دامەزراوە باڵاکانی هەرێمی کوردستان و لایەنە سیاسییەکان، وەک چۆن لەڕابردوو هەمان هەڵوێستی هەبووە”.
دەقی بڵاوکراوەکەی بارەگای بارزانی:
سەرۆک بارزانی پێشوازی لەسەرۆکی پەرلەمانی کوردستان کرد
ڕۆژی چوارشەممە 21 ئەیلوولی 2022 لە سەڵاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز دکتۆرە ڕێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان کرد.
هەردوولا لە دیدارەکەدا باسیان لە پرسی نووسینەوەی دەستووری هەرێمی کوردستانکردو زەرورەتی زەمینەسازی و دروستکردنی هەماهەنگی و یەکدەنگی کرد لەنێوان لایەن سیاسییەکان و پێکهاتە کۆمەڵایەتییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ نووسینەوەی دەستوور.
جەنابی سەرۆک بارزانی پاڵپشتی خۆی بۆ پەرلەمانی کوردستان و هەر هەوڵێکی زەمینەسازی و دروستکردنی یەکڕیزی بۆ نووسینەوەی دەستووری هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند، لەلایەن دامەزراوە باڵاکانی هەرێمی کوردستان و لایەنە سیاسییەکان، وەک چۆن لەڕابردوو هەمان هەڵوێستی هەبووە.