رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستکوردستانگرنگهەواڵ

چوارچێوەی هەماهەنگی تاوتوێی گۆڕێنی کاندیدەکیان دەکەن

“چوارچێوەی هەماهەنگی” شیعەکان، تاوتوێی ئەگەر جێگۆرکی بە کاندیدەکەیان بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق، “محەممەد شیاع سودانی” دەکەن.

سەرکردیەکی “هاوپەیمانی فەتح” کە بەشێکە لە چوارچێوەی هەماهەنگی، مەحموود ئەل-حەیانی بە پێگەی “بەغداد یەیوم”-ی راگەیاندووە” رۆژی سێ شەممە شاندێک دەچێتە حەنانە [نووسینەگەی سەدر] چاویان بە رێبەری ڕەوتی سەدر موقتەدا سەدر دەکەوێت و ناوی کاندیدێکی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی [محەممەد شیاع سودانی] دەخڕێتە بەردەم، لە ئەگەری سەدر کاندیدەکە رەتبکاتەوە، ئەوە بابەتەکە هێشتا جێگەی گفتوگۆدەبێت بۆ گۆڕینی کاندیدەکە”

ئەل-حەیانی لە درێژەی لێدوانکەیدا دەڵێت ” دەکڕێت “سەدر” لەسەر محەممەد شیاع سودانی کاندیدی چوارچێوەی هەماهنەگی ڕازیبێت، لە ئەگەری ڕازینەبوونی، هێشتا ئەگەری دیاریکردنی کاندیدێک لە نێوان ڕەوتی سەدر و چوارچێوە هەماهەنگی هەیە و ئەمەش چەقبەستووی سیاسی بەتەواوی کۆتای پێدەهێنێت”

جێگەی ئاماژەیە دوێنێ سێ شەممە (٢٠-ی ئەیلوولی ٢٠٢٢)، لە دواین کۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان، سووربوونی خۆیان لەسەر محەممەد شیاع سودانی دەربڕێبوو.

محەمەد شیاع سودانی کاندیدی چوارچێوەی هەماهەنگی. لەگەڵ کۆمەڵێک لە پەرلەمانتار. ٢٠یئەیلوولی ٢٠٢٢

رێبەری ڕەوتی سەدرێش پێشتر، ئەو کاندیدەی چوارچێوەی بە سێبەری “نووری مالیکی” وەسفکردبوو، ڕەزامندی لەسەر نەداوە.

هەرچەندە ڕەوتی سەدر، دوای دستلەکارکێشانەوەی ئەندامانی فراکسیۆنەکەی لە ئەنجوومەنی نوێنەران و هەڵوەشاندنەوەی هاوپەیمانی “ڕزگاری نیستمانی” کە لە “ڕەوتی سەدر، پارتی دیموکراتی کوردستان و ڕەوتی سیادە” پێكهاتبوو. “محەمەد جەعفەر سەدر”-ی کاندیدی رزگاری نیشتمانی لە کاندیدبوون کشایەوە.

بەڵام، لەگەڵ کشانەوەی، محەممەد سەدر، موقتەدا لەسەر پێکهێنانی حکوومەتی نوێ تاکو هەڵبژاردنی پێشوەختە، بە هەڵبژاردنەوەی “مستەفا کازمی” سەرۆکوەزیرانی کاربەرێکەری ئێستا، ڕەزامەندە.

لایەنگرانی سەدر لە ناوهۆڵی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێڕاق. وێنە: REUTERS/Thaier Al-Sudani

بەڵام، تائێستا هێزە سیاسسیەکانی نێو چوارچێوەی هەماهەنگی، کاندیدبوونەوەی “مستەفا کازمی” رەتدەکەنەوە.

دوینێ ٢٠ی ئەیلوول ٢٠٢٢، لە پیرمان، بۆ مەبەستی پێکێنانی حکوومەتی عێراق دیاریکردنی کاندیدێکی هاوبەش، مەسعوود بارزانی و بافێڵ تاڵەبانی کۆبوونەوە. تا ئامدەکردنی ئەم هەواڵە هیچ بڕیارێک بە فەرمی رانگەیەندراوە.

لەبارەی پۆستی سەرۆککۆماری عێڕاق، پارتی دیموکراتی کوردستان سوورەلەسەر کاندیدەکەی “رێبەر ئەحمد” وەزیری ناوەخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان. یەکێتی نیشتمانی کوردستانیش جەخت لەسەر “بەرهەم ساڵح” -ی سەرۆککۆمار دەکاتەوە.

لێنزنیوز

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button