ئەمڕۆ چوارشه‌ممه 21ـی ئەیلوولی 2022 . مسعوود بارزانی به‌بۆنه‌ی پەنجاو دووەمین ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌کێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان له هه‌ولێر سه‌ردانی مه‌کته‌بی ته‌نفیزی یه‌کێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستانی کرد.
بارەگای بارزانی بڵاویکردۆتەوە، لە سەردانەکەیدا بارزانی بە زانایانی یەکێتییەکەی ، رایگەیاندووە “سه‌رۆک بارزانی جارێکی دیکه پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی لە یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان کرد، و پشتیوانی خۆی بۆ زانایانی ئایینی لە کوردستان دەربڕی، هیوای خواست چۆن له رابردوودا رۆڵی کاریگه‌ریان له بیری نەتەوەیی و نیشتیمانپەروەری و رەتکردنەوەی ژێردەستی و چه‌سپاندنی ئاشتی و پێکه‌وه‌ژیان و دینداری هەبووە، به‌هەمان شێوەش له داھاتوودا لە خزمه‌تکردنی ئایینی پیرۆزی ئیسلام و بەھا پیرۆزەکان به‌رده‌وام بن”
لەلای خۆشیەوە عەبدووڵا سەعید وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان لە کاتی پێشوازی لە بارزانی، رایگەیاندووە :کورته‌یه‌کی له‌باره‌ی مێژوو و کار و ئامانج و ئه‌رکه‌کانی یه‌کێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان خسته‌ڕوو، ئاماژه‌ی به‌وەدا ئه‌م سه‌ردانه‌ی سه‌رۆک بارزانی سه‌ردانه بۆ ماڵی هه‌موو زانایانی ئایینی ئیسلامی له کوردستان.
لێنزنیوز