جیهانزانست و تەکنۆلۆژیاڕاپۆرتکوردستانگرنگهەواڵ

گرووپی هاکەری “ئەنۆنیمۆس” جەندین پێگەی ئێرانی لەکارخست

گرووپی هاکەری جیهانی ئەنۆنیمۆس- Anonymos” بۆ چەند کاتژمێڕێک پێگە و وێبسایتەکانی: بانکی ناوەندی ئێڕان، دامەزرراوەی تەلەفزیۆن و ڕادیۆی فەرمی ئێران و پێگەی فەرمی حکوومەتی ئێڕانی بۆ چەند کاتژمێڕێک لە کارخست.

ئەمڕۆ چوار شەممە ٢١-ی ئەیلوولی ٢٠٢٢. گرووپی جیهانی “ئەنۆنیمۆس” لە پەیامێکی ڤیدیۆیی بۆ خەڵکی ئێران بڵاویان کردۆتەوە “بۆخەڵکی ئێران ئێمە لەگەڵ ئێوەین” بەگوێرەی هەواڵی ئاژانس و راگەیندنەکانی ئێران، ئەم گرووپە چەندین پێگەی ئەو وڵاتەیان هاککردووە یا لە کاریانخستوون”

تاکو ئامادەکردنی ئەم راپۆرتە، بەشێک لە پێگە و وێبسایتە هاککراوەکان، لەکارکەتوون و ناکرێنەوە.

دوای چەند کاتژمێڕیک لەوەستانی، پیگەی فەرمی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران کەتەوە کار، کەوا لە لایەن ئەم گرووپەوە لە کارخرابوو.

تا ئامدەکردنی ئەم هەواڵە، وێبسایتی “بانکی ناوەندی ئێران” نەکەوتۆتەوە کار، ناکرێتەوە، ئەمەش دوای ئەوەی ئەوە گرووپە رایانگەیندبوو، پێگەی ئەو بانکەیان هاککردووە.

جگەلەوانە، ویبسایتی دامەزراوەی راگەیاندنی فەرمی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ چەند کاتژمیڕێک لە کارکەوتن و تا ئێستا کردنەوەی ئەوە پێگەیە ئاسای نییە.

دوای کوژرانی ژینا ئەمنی، کچە کوردەکەی شارۆچکەی سەقز-ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان. شەپۆڵێکی ناڕەزای و خۆپێشاندان زۆربەی شار وناوچەکانی ئێرانی گرتۆتەوە.

ژیان [مەهسا] ئەمینی، لە نەخۆشخانەی “کەسرا”ی تاران . وێنە: تۆڕی کۆمەلایەتی “توویتەر”

گرووپی “ئەنۆنیمۆس” یا کوردییەکەی دەبێتە [نەناسراو]، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی “توویتەر” رایگەیندووە “وەک ناڕەزای و پاڵپشتی ئەو ناڕەزایانە، ئەم هێڕشە ئەلیکترۆنییانەی ئەنجامداوە”

تاکو ئامدەکردنی ئەم هەواڵە، ٣ کوژرا و دەیان بریندار لە خۆپێشاندانکانی ڕژهەڵاتی کوردستان و ئێران هەن.

پسپۆڕێکی بواری ئەلیکترۆنی و (ئای تی) بە لێنزنیوزی راگەیاند ” ئەو گرووپە شێوازی (دی -داس) یان بۆ لەکارخستنی ئەو پێگانە بەکار هێناوە.

لۆگۆی گرووپی “ئەنۆنیمۆس” وێنە” پێگەی گرووپەکە لە توویتەر

ئەو پسپۆڕەی بواری (ئای تی)، لەبەر هەستیاری دۆخەکەی لە ئێڕان، نەیویست ناوی بڵاوبکرێتەوە، درێژەی بە قسەکانی داو وتی” ئەم شێوازە، هاککردن نییە، کە ڕاستەوخۆ بتوانێت وێبسایتێک دابخات یا زنیارییەکانی بدزێت، بەڵکو، هێڕشێکی زۆر بۆ پێگەکە دەبات، وەک ئەوەی ژمارەیەکی زۆر ئۆتۆمیل ڕوو لە شەقامێک بکەن و شەقامەکە تووشی جەنجاڵی دەبێت و کەس ناتوانێت تێپەڕێت. هەر ئەمەش بۆ وێبسایتەکان ڕوویداوە”

کوژرانی ژینا [مەهسا]، جگە لە کاردانەوەکانی ناوەخۆی ئێران، لەسەر ئاستی نێودەولەتی کاردنەوەی لێکەوتەوە.

ووڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، یەکێتی ئەوروپا و فەرنسا کوژرانی ژینا مەحکووم کرد وداوای وڵام دناوەی بکەرانی دەکەن.

مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و سەرۆکی پێشوی هەرێم. پەیوەندی بە خێزانی ژینا-ەوە کردوو، سەرخۆشی لیکردن

“ئەنۆنیمۆس” گرووپێکی هاکەری جیهانییەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی بەیاتیبەت “توویتەر” و “فەیسبووک” چالاکن.

دوای هێڕشی رووسیا بۆ سەر ئۆکرایانا، چەندین ‌هێڕشی ئەلیکترۆنیان بۆسەر پێگەی دامەزراوەکانی رووسیا ئەنجامداوە.

راپۆرت/ پەرروەر خۆشناو

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button