
په‌رله‌مانتارێكی گۆڕان، داهاتی خالی سنووری په‌روێزخان ئاشكرا ده‌كات، كه ته‌نیا له هه‌شت مانگی رابردوو داهاته‌كه‌ی 157 ملیار دینار بووه.
شیرین ئه‌مین په‌رله‌منتاری كوردستان-گۆڕان، ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه 21ی ئه‌یلوولی2002، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی داهاتی هه‌شت مانگی خاڵی سنووری په‌روێزخانی ئاشكرا كرد، كه به‌گوته‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره، داهاتی هه‌شت مانگی ئه‌و ده‌روازه‌یه 157 ملیار دینار بووه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئه‌وه‌ی راگه‌یاند، كه مانگانه 30 ملیار دینار داهاتی په‌روێزخانه.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌یش روون ده‌كاته‌وه كه رۆژانه زیاتر له 40 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی هه‌یه.
ئه‌و لێدوانه‌ی شیرین ئه‌ىمین له كاتێكدا بوو كه جووت سایدی كه‌لار-سلێمانی، ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه ته‌واو نه‌كراوه، ئه‌وه په‌رله‌مانتاره ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌یش كرد، كه ئه‌گه‌ر كار له‌و رێگایه بكرێت ئه‌وا مانگانه ته‌نیا 10 ملیار دینار پێویسته بۆ ته‌وابوونی .
داوای روون كردنه‌وی له ئیداره‌ی سلێمانی و گه‌رمیان كرد كه بۆچی ئه‌و پاره‌یه دیار نامینێت و ون ده‌بێت.
له‌ماوه‌ی رابردوو حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریدا به ته‌رخان كردنی 60 ملیار دینار بۆ ته‌واو كردنی ئه‌و رێگایه، به‌ڵام تائێسته ئه‌و بڕه پاره‌یه خه‌رج نه‌كراوه.
رێگای كه‌لار-سلێمانی به رێگایه‌كی مه‌ترسیدار داده‌نرێ، بڕیار درابوو بكرێت به جووت ساید، به‌ڵام تائێسته نه‌كراوه و رۆژانه‌ش رووداوی دڵته‌زێنی تێدا روو ده‌ده‌ن.