ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستان رای ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌ر ئه‌و پێشنیازەیاسای بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژیی خێزان و ئافرەت، په‌سند بكرێت، ئه‌وا یه‌ك كه‌س ناوێرێت هاوسه‌رگیر بكات، بۆیه ژنه‌كان ده‌مێنته‌وه.
سه‌روان هه‌ركی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 21ی ئه‌یلوول، رای گه‌یاند، ئه‌گه‌ر ئه‌وپێشنیازەیاسای بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژیی خێزان و ئافرەت ، په‌سند بكرێت، ئه‌وا هه‌ر ژن خۆی زه‌ره‌ر ده‌كات.
له‌باره‌ی زه‌ره‌ی ئه‌و ژنانه روونی ده‌كاته‌وه، كه یه‌ك كه‌س ناوێرێت هاوسه‌رگیر بكات، بۆیه ژنه‌كان ده‌مێنته‌وه.
په‌رله‌مانی كوردستان خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پێشنیازه یاساییه ده‌كات، كه له 14 ماده پێكهاتووه كه چه‌ند ماده‌یه‌كی تێدایه له سۆشیاڵ میدیا كارانه‌وه‌ی لێكه‌تووه‌ته‌وه به‌تایبه‌ت ماده‌ی سێیه‌م كه هاتووه به‌زۆر سه‌رجێییكردنی به‌زۆریی به تاوان هه‌ژمار ده‌كرێت.
له‌ماده‌یه‌كی تر هاتووه ئەگەر خێزانت یان خوشکت یان دایکت لە ماڵەوە بقیژێنێ ئەوا دراوسێکەت دەتوانێت شکات بکات و بڵێ کێشەیان هەیە پۆلیس خۆی دەکات بە ماڵ و ده‌گیرێ.
به‌پێی زانیارییه‌كانی لێنزنیوز ئه‌و مادانه هه‌ندێكیان گۆڕانكاریان به‌سه‌ردا دێت، ئه‌گه‌ر ماده‌كان گۆرنكاریان به‌سه‌ر نه‌یه‌ت ئه‌وا له‌كاتی ده‌نگدان ده‌نگ ناهێنێت.