کوردستانگرنگ

وه‌زیری ناوخۆ: ئافره‌ت هه‌بووه‌ له‌ سه‌ر پێكه‌نین كوژراوه‌

رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێم له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، رای گه‌یاند، ئافره‌ت هه‌بووه‌ له‌سه‌ر پێكه‌نینێك كوژراوه‌.

رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری‌ ناوخۆ، له‌ دانیشتنی‌ په‌رله‌مانی‌ كورستان، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 21ی ئه‌یلوولی 2022، ئاماده‌ بوو كه‌ له‌باره‌ی‌ هه‌مواری‌ یاسای‌ توندوتیژی‌ خێزانی‌ و ئافره‌ت به‌رێوه‌ چوو، گوتی، “نابێت هه‌ركاتێك پێویستمان به‌ مافی‌ ژنان بوو ئینجا بیخه‌نه‌ گفتوگۆوه‌، ده‌بێت راستگۆ بین له‌گه‌ڵ خوا و خه‌ڵكی‌ خۆمان”.

وه‌زیری ناوخۆ له‌ په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌وه‌ی روونكرده‌وه‌ كه‌ له‌ كوردستان پێویسته‌ ئاسایش و ئاشتی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ بپارێزین، ئه‌گه‌ر ئه‌و یاسایه‌ هه‌بێت یان نا، بۆیه‌ حكوومه‌ت هیچ شتێك قبووڵ ناكات كه‌ له‌گه‌ڵ دابونه‌ریتی‌ كوردستان نه‌گونجێت.

له‌باره‌ی كێشه‌كانه‌وه‌ رێبه‌ر ئه‌حمه‌د ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه‌ كێشه‌كان زۆرن، هێڵی‌ گه‌رمی‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ به‌رده‌وام سكاڵای‌ بۆ دێت، هه‌ندێك رووداو هه‌یه‌ پێوه‌ندی‌ به‌ كه‌سه‌وه‌ هه‌یه‌، ئافره‌ت هه‌یه‌ له‌سه‌ر پێكه‌نینێك كوژراوه‌، كه‌سێك رازی‌ نه‌بووه‌ شوو به‌ پیاوێك بكات له‌ناو دامه‌زراوه‌ی‌ حكوومه‌ت كوشتوویه‌تی‌، خۆ ئه‌وانه‌ نه‌ پێوه‌ندی‌ به‌ یاسا و نه‌ كۆمه‌ڵگه‌ و نه‌ خێزان هه‌یه‌.

وه‌زیری‌ ناوخۆی‌ حكوومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان دووپاتی‌ كرده‌وه‌ كه‌ ئافره‌ت هه‌یه‌ به‌ زۆر له‌شفرۆشی‌ پێ ده‌كرێ، بۆیه‌ پێویسته‌ هه‌ندێك بڕگه‌ و ماده‌كانی‌ یاسای‌ توندوتیژی‌ خێزانی‌ بگۆڕدرێن.

په‌رله‌مانی كوردستان خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پێشنیازه‌ یاساییه‌ ده‌كات، كه‌ له‌ 14 ماده‌ پێكهاتووه‌

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button