قوباد تاڵەبانی: قۆناغێکی نوێ لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێم و ئەمریکا دەستپێدەکات
قوباند تاڵهبانی و سێلێست واڵندهر كۆبوونهوه و له راگهیهنراوی كۆ بوونهوهكهیان هاتووه، گفتوگۆ کرا لەبارەی پرۆسەی چاکسازییەکان لە وەزارەتی پێشمەرگە و جەختکرایەوە لەسەر پێویستیی بەهێزکردنی هێزی پێشمەرگە وەک هێزێکی نیشتمانی.
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران لەگەڵ سێلێست واڵندەر یاریدەرەی وەزیری بەرگری ئەمریکا بۆ کاروباری ئاسایشی نێودەوڵەتی، ئهمرۆ چوارشەمە 21ی ئەیلولی 2022 كۆبووهوه و گفتوگۆ کرا لەبارەی پرۆسەی چاکسازییەکان لە وەزارەتی پێشمەرگە و جەختکرایەوە لەسەر پێویستیی بەهێزکردنی هێزی پێشمەرگە وەک هێزێکی نیشتمانی.
قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت لە چاکسازییەکانی لە وەزارەتی پێشمەرگە تا ئەوکاتەی هێزی پێشمەرگە بە تەواوەتی دەبێتە هێزێکی تۆکمەتر و رێکخراوتر.
جێگری سهرۆك وهزیران ستایشی ئەمریکاشی کرد بۆ هەماهەنگی و هاوکارییەکانی بۆ هێزی پێشمەرگەی کوردستان.
تاڵهبانی ئاماژەی بەوەشدا ئەم لێکتێگەیشتنەی ئەمڕۆ ئیمزا کرا کاریگەری گرنگی دەبێت لەسەر بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری هەرێمی کوردستان و عێراق.
ئەمڕۆ یاداشتێکی لێکتێگەیشتن لەنێوان وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە واژۆکرا.