ئەمڕۆ شەممە ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٢. دوای کراونەوەی بازاڕەکانی ووزە لە جیهان، نەوت (سەدا ٥)-ی نرخەکەی لەدەستدا، ئەمەش دوای ئەوەی “بانهکی ناوەندی ئەمریکا” بەهای دۆلاری ووڵاتەکی بەرزکردەوە.
نەوتی برێنت، بە (٨٦ دۆلار و ١٥ سەنت) مامەڵەی پێوەکرا و نەوتی “سووکی تێکساس”-ی ئەمریکی هەر بەرمیلێک بە (٧٨ دۆلار و ٧٤ سنت) لە بازاڕەکاندا کڕین و فرۆشتنی پێوەکرا.
دوای زیاتر لە هەشت مانگی ڕابروو، واتە لەمانگی کانووی دووەمی ٢٠٢٢، ئەمڕۆ نرخی نەوت نزمترین ئاستی تۆمارکرد.
ئەم دابەزینەش دەگەڕێتەوە بۆ کمبوونەوەی خواست لەسەر نەت لەبازاڕەکانی جیهانی، دوای ئەوەی بانکی ناوەندی ووڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، بڕیاری بەزکردنەوەی “سوودی بانکی” بەڕێژەی (٠ و ٧٥) لەسەدای بەزکردەوە، بەمەش بەهای دۆلار بەرزدەبێتەوە و بازاڕی ووزە بەتایبەت نەوتی سستکردووە.
دوای بڵاوبوونەوەی پەتای (کۆڤید- ١٩) و شەڕی رووسیا و ئۆکراینا، ئابووری جیهان بەتایبەت ووڵاتانی خاوەن ئابووری بەهێز، تووشی هەڵئاوسان و داتەپینی خێرابوونتەوە.
شرۆڤەکارانی ئابووری، بەزکردنەوەی “سوودی بانکی” لەلایەن بانکی ناوەندی ووڵاتانەوە، دەگەڕێنەوە بۆ ئەوەی: ئەو وڵاتانە بەتایبەت ئەمریکا، بەدوای کۆنتڕۆڵکردنی هەڵئاوسانی ئابووریەکانیانن.
ئابووری/ لێنزنیوز