ئەمڕۆ شەممە ٢٤-ی ئەیلوولی ٢٠٢٢. کۆمپانیا “دیلۆیت”، هەناردە و داهاتی نەوتی سێ مانگی چارەگی دووەمی ئەم ساڵی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکەی “دیلۆیت”، لە سێ مانگی رابردووی ئەمساڵ، هەرێمی کوردستان، (٣٧ملیۆن و ٦١٨ هەزار و ٥٧٧) بەرمیل نەوتی هەناردە کردووە.
لە ڕاپۆرتەکەی “دیلۆیت” هاتووە: نرخی هەر بەرمیلێک نەوت بە “١٠٠ دۆلار و ٣٨” فرۆشراوەو نەوتی هەرێمی کوردستان ، لە ڕێگەی بۆریەوە هەناردەکراوە.
کۆی پارەی بەدەستهاتوو، لە فرۆشی نەوتی چارەگی دووەمی ئەم ساڵ: “٣ ملیار و ٧٧٦ ملیۆن دۆلار بووە.
لەکۆی ئەو پارەیەدا، “٢ ملیار و ٢١٧ ملیۆن دۆلار” بۆ “قەرزەکانی حکوومەتی هەرێم” و خەرجییەکانی “دەرهێنان، هەناردەکردن و کۆگاکردنی نەوت” چووە.
هەروەک پێگەی فەرمی حکوومەت (Gov.krd) رایگەیاندووە ” داهاتی سافی کە بۆ گەنجینەی هەرێمی کوردستان گەڕاوەتەوە “یەک ملیار ٥٧١ ملیۆن” دۆلاری ئەمریکی بووە.
دیلۆیت – Deloitte, یەکێک لە پێنج کۆمپانیا گەورەکانی بواری ژمێریارییە لە جیهان. ساڵی ١٨٤٥ لە لایەن “ویڵیام ولێش دیلۆیت” لە شاری لەندەن دامەزرێندرا و دواتر گەشەی کرد و گەیشت بە ووڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.
نزیکەی بە ٣٣٤ هەزار کارمەند، لە سەراسەری جیهان، خزمەتگوزارییەکانی وەک: ژمێریار، یاسایی، بەرێوەبردن و هەڵسەنگاندنی-ریسک و پلاندانان و چەندین بواری تر کاردەکات.
توانی ساڵی ٢٠١٩ زیاتر لە ٤٦ ملیار دۆلار، داهات کۆبکاتەوە کە زۆرترین داهاتبوو لە مێژووی دیلۆیت.
ئابووری/ لێنزنیوز