ڕاپۆرتکوردستان

دوو ماده‌ چاره‌نووسی هه‌مواری یاسای توندوتیژی دژی خێزان و ئافره‌تان یه‌كلا ده‌كاته‌وه‌

هه‌مواری یاسای توندوتیژی دژی خێزان و ئافره‌تان، له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، رانه‌گیراو كاره‌كانیی به‌رده‌وامه‌. ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ڵێت،” دوو ماده‌ی جێی ترسه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌وان لاببرێت ئه‌وا پرۆژه‌كه‌ ره‌ت ناكرێته‌وه‌”.

له‌ رووی یاساییه‌وه‌ هه‌ر پرۆژه‌ و پێشنیازه‌ یاساییه‌ك له‌ په‌رله‌مان له‌ كاتی خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م دا، ئه‌ندامێكی په‌رله‌مان داوای “راگرتن یان ره‌تكردنه‌وه‌”ی بكات و دوو ئه‌ندامی تر پشتوانی له‌و په‌رله‌مانتاره‌ بكه‌ن، ئه‌وا پێشنیازی “راگرتن یان ره‌تكردنه‌وه‌” ده‌خرێته‌ ده‌نگدان و زۆرینه‌ی هێنا ره‌ت ده‌كرێته‌وه‌ و ئه‌گه‌ر ده‌نگیشی نه‌هێنا ئه‌وا پرۆسه‌كه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت.

هه‌روه‌ها ئه‌مڕۆ زانیاری ئه‌وه‌ بڵاو كراوه‌یه‌وه‌ كه‌ پێشنیازه‌یاساییه‌کە راگیراوه‌ له‌ لایه‌ن سه‌رۆكی په‌رله‌مانه‌وه‌، رووپاك ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ لێنزنیوز، ده‌ڵێت، دوو ماده‌ جێگای مه‌ترسییه‌، ئه‌گه‌ر ئه‌وان لاببرێن و چه‌ند برگه‌یه‌كی تێدایه‌ چاكبكرێت ئه‌وا ره‌ت ناكرێته‌وه‌.

ئه‌مانه‌ ماده‌كان:

له‌ماده‌ی چواره‌م 17 خاڵی توندوتیژی دژی ئافره‌ت و خێزان دیاری كردووه‌، كه‌ “بەزۆری هاوسەرگیریی کردن، هاوسەرگیری (شغار) و بەشوودانی بەبچووکی، بەشوودان لە بری خوێن (دیە) و بەزۆر تەڵاقدان”.

“بەزۆر سەرجێکردنی هاوسەرگیری” ئه‌م خاڵه‌ زۆرترین كاردانه‌وه‌ی به‌دوای خۆی هێناوه.

-ماده‌ی پێنجه‌م كه‌ له‌ شه‌ش برگه‌ پێكهاتووه‌، له‌بڕگه‌ی دووه‌م، هاتووە: ئه‌گه‌ر كه‌سێك به‌رووداوێكی توندوتیژی زانی ئه‌وا ده‌توانێ لایه‌نه‌ په‌یوه‌نداره‌كان ئاگه‌دار بكاته‌وه‌.

له‌بڕگه‌ی سێیه‌می هه‌مان ماده‌دا هاتووه‌، كه‌ هه‌واڵده‌ر له‌كاتی بوونی تاوانێكی توندوتیژی، دەتوانێ داوا بكات ناسنامه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كرێت.

رووپاك ئه‌حمه‌د ئه‌وه‌یش ده‌خاته‌ڕوو، كه‌ دوای ئاماده‌كردنی راپۆرتی كۆتایی بۆ خوێندنه‌وه‌ی سێه‌م، ئاراسته‌ی لیژنه‌ی باڵای فه‌توای هه‌رێم ده‌كرێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌وان ره‌تیان كرده‌وه‌ ئه‌وا به‌ته‌واوی ره‌ت ده‌كرێته‌وه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كانی لێنزنیوز لیژنه‌ی یاسایی و لیژنه‌ی كاروباری ئافره‌تان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌رقاڵی نووسنه‌وه‌ی راپۆرتی كۆتایین بۆ ئه‌وه‌ی ره‌وانه‌ی لیژنه‌ی باڵای فه‌توای بكه‌ن، بۆ ئه‌و خاڵ و ماده‌ و بڕگانه‌ی له‌گه‌ڵ ئیسلام ناكۆك بێت لیژنه‌ی فه‌توا لای به‌رێت.

ئه‌وه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ پێشنیازه‌یاسای هەمواری یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی خێزان و ئافرەت، له‌كاتی خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م زیاتر له‌ شه‌ش په‌رله‌مانتار پشتوانی ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و پێشنیازه‌ یاساییان كرد، به‌ڵام سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ په‌رله‌مانتارانی گوتووه‌، ” تێبینییه‌كانیان بخه‌نه‌ڕوو دواتر ئه‌و ماده‌ و برگانه‌ لا ده‌برێن كه‌ دژی بنه‌ماكانی ئیسلام و دابونه‌ریتن”.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button