
سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان نامهیهكی لە ریشی سوناک سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا پێگەیشت.
ریشی سوناک، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، لە نامەکەیدا ئاماژەی بەوە کردووە کە بەریتانیا، پەیوەندییەکی دێرینی لەگەڵ هەرێمی کوردستان هەیە.
سوناک دهشڵێت: “خۆشحاڵم کە پەیوەندییە مێژووییەکەمان، ئەمڕۆ لە هەر کاتێک زیاتر بەهێزترە، بەها و بوارەکانی هاوکاری زۆر هاوبەشمان لەگەڵ یەکدا هەیە و پابەندیشین بە ئاسایش و سەقامگیری هەرێمی کوردستان، وەک بەشێک لە عێراقێکی بەهێز و یەکگرتوو”.
ریشی سوناک جەخت لە گرنگیی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەریتانیا، بەتایبەتی لە بوارەکانی بازرگانی و وەبەرهێنان و کشتوکاڵ و بەدیجیتەڵکردن دەکاتەوە.
سوناک لە کۆتایی نامەکەیدا دەڵێت: “بە خۆشحاڵییەوە بەهیوای کارکردنم لەگەڵتان لە ماوەی سەرۆکوەزیرییەکەمدا”.
Facebook Comments Box