ئامێرە زیرەکەکان.. مەترسیییەک بۆ سەر ژیانی منداڵان
لە ڕاپرسییەکی دامەزراوەی “شایلد مایند”ی ئەمریکیدا ئاماژە بەوە کراوە کە لەسەدا بیست و شەشی دایک و باوکان لە ڕۆژێکدا شەش کاتژمێر یان زیاتر ئینتەرنێت بەکاردەهێنن و ئەم ڕێژەیەش لە نێو منداڵەکانیاندا بۆ لەسەدا سی و حەوت بەرز دەبێتەوە
لە ڕاپرسییەکەدا کە زیاتر لە هەزار دایک و باوکی لەخۆگرتبوو، گەیشتە ئەو ئەنجامەی کە لە سەرەتای پەتای کۆرۆناوە لەسەدا پەنجا و نۆی دایک و باوکان زیاتر لێبوردەتر بوون بەرامبەر بە منداڵەکانیان سەبارەت بە بەکارهێنانی ئینتەرنێت.
بەڵام ئەمە بەو مانایە نییە کە لە ڕووی ناوەڕۆک یان قسەی ناشرینەوە نیگەرانییان نییە سەبارەت بە دەرئەنجامەکانی ئالوودەبوونی منداڵەکانیان بە ئینتەرنێت.
ڕاپۆرتەکە گەیشتە ئەو ئەنجامەی کە بۆچوونی خێزانەکان بەگشتی ئەرێنییە بەرامبەر بە بەکارهێنانی ئینتەرنێت، بەڵام نیگەرانییەکان ڕاستەقینەن، و پێویستیان بە ڕاشکاویی هەردوولا هەیە لە چارەسەرکردنیاندا.
لەسەدا ٢٦ی دایکان و باوکان و لەسەدا ٣٧ی منداڵان ڕۆژانە ٦ کاتژمێر ئینتەرنێت بەکاردەهێنن، لەسەدا ٧٧یان نیگەرانن لە ئالوودەبوونی منداڵان بە ئینتەرنێت
لەسەدا ٧٧ی بەشداربووان هاوڕان لەسەر ئەوەی کە منداڵان دەتوانن ئالوودەی ئینتەرنێت بن و لەسەدا ٣٤ش بە ئەندازەی ئالوودەبوون بە ماددە هۆشبەرەکان نیگەرانن لە ئالوودەبوونی منداڵەکانیان بە ئینتەرنێت.
هۆکارەکانی دڵەڕاوکێ، بەپێی ڕاپرسییەکە:
لەسەدا ٥٣ قسەی ناشرین
لەسەدا ٦٧ی وەدەستخستنی هەموو بابەتەگەلێک
لە سەدا ٣٢ پەرشوبڵاویی تۆڕەکانی ئینتەرنێت
لە کاتێکدا نزیکەی نیوەی ئەو دایک و باوکانە نیگەرانی خۆیان دەربڕیوە سەبارەت بە کاریگەری بەکارهێنانی ئینتەرنێت لەسەر گەشەی مەعریفی و کۆمەڵایەتی و سۆزداری منداڵەکانیان، زۆرینەیان پێیان وایە منداڵەکانیان دەتوانن بەرپرسیارانە ئینتەرنێت بەکاربهێنن و هەست بە ئاسوودەیی بکەن لە قسەکردن لەسەر بەکارهێنانی ئینتەرنێت لەگەڵ منداڵەکانیان.
لە چاوپێکەوتنێکیدا لەسەر ئەو بابەتە لەگەڵ “سکای نیوز عەرەبی”، شارەزای دەرونی و کۆمەڵایەتی لاما ئەلسەفادی وتی؛
کۆرۆنا وای لێکردین پێویستیەکی بەپەلەمان بۆ ئینتەرنێت هەبێت، کە بە شێوەیەکی سروشتی کاریگەری لەسەر منداڵان هەبوو.
دایک و باوکان هاتوون ئیهمالانە مامەڵە لەگەڵ پرسی ئاڵوودەبوونی منداڵان بە ئینتەرنێتەوە دەکەن چونکە بەرپرسیارێتی لەسەر شانی دایک و باوک کەم کردۆتەوە.
پرسی بەکارهێنانی ئینتەرنێت لە قوتابخانەکانەوە سەرچاوەی گرتووە، لە چوارچێوەی خوێندنی ئۆنلاین، کە دەبێت سەرلەنوێ سەیر بکرێتەوە، و پێنووس و کاغەز دووبارە بەکارببرێنەوە.
پێمان خۆشە بوونی نووسین و نووسەران بناسێنینەوە.
میدیا مەگەزین