کوڕی شەهیدێکی فەرماندەی یەکێتی، هێرشی تووند دەکاتە سەر بەرپرسانی یەکێتی.
کاروخی شەهید حەمەڕەش لە یادی شەهیدانی یەکێتیدا پەشیمانی بۆ شەهیدبوونی باوکی دەردەبڕێ و هێرش دەکاتە سەر بەرپرسەکانی ئێستای یەکێتی و نمونەی ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی دەهێنێتەوە کە بێ ئەتەکێتە.
دەقی نووسینەکە:
۲۱/۱۱ و دوو قسەی خوێناوی
ڕۆژێک لە ڕۆژمێری یەکێتیدا بۆ شەهیدەکانی
شەهیدان خوێنتان بە فیڕۆ ڕۆشت بۆ بەچکە جاش و مستەشارەکان ، ئێوە ئێمەتان سەرگەردانکرد لە نازی باوکایەتی بێبەشتان کردین بۆ ئەم گەلحۆیانە ؟ بەقەد موستەشارەکانیش ئەقڵتان پێی نەشکا ئەوکات پاشایانە ئەژیان و ئێستاش نەوەکانیان شازادە ،
ئەمڕۆ لە گردی سەیوان یادی شەهیدانی یەکێتی بوو ئای چیمبینی خودایە ئەلەندەکان لەسەر پێشەوە شەڕیان بوو کێشمە کێشێ بوو شازادە تازە پیاکەوتوەکان کە هیچ لە مێژو و خەبات و شەهیدانی یەکێتی نازانن بە خۆیان و پاسەوانەکانیانەوە خۆیان کەشخە کردبوو وەی وەی لەو ڕۆژە زەردەخەنە لەسەر لێوە پڕ فیلەرەکەیان نە بایان دیبوو نە بۆران نەیان دەزانی ئەمڕۆ ڕۆژێکی ماتەمگێڕانەیە لە مێژوی حزبەکەیاندا ، مەکتەب سیاسی وا هەبوو لە کاتی دانانی تاجە گوڵینەکەدا فاتیحەکەشی نەدەخوێند یەکسەر دەڕۆشت نەیدەزانی ئەمە ئەتەکیەتی مەراسیمەکەیە ،
مەکتەب سیاسیەکم بینی هەزار تفم لە خۆم کردوە نازانم کێ ئەم گەلحۆیەی کردوە بە مەکتەب سیاسی تەنها مواسەفاتێک هەیبێت باوکی موختاربووە جاران ، ئاخر باوکە پێم ناڵێت تۆ بۆ کێ خۆتدا بە شەهید کردن ؟ بۆ ئەم بنەماڵانە ؟ ئاخر پێم ناڵێیت کوردستان و نیشتیمانی چی بۆگەنی لێ دێت لەبەر کۆیلەو ماستاوچی … لەبەر ئەم چڕوچاوە قەبیحانە مەراسیمەکەم بەجێ هێشت و هاتم بۆ سەر گۆڕەکەی تۆ بابە تۆزێ گلەیت لێبکەم کە هەرچی سوارچاکی وەک ئێوەیە ڕۆشتن و ئەم لوسکە و پوسکانە حوکمان دەکەن بەڵام کە گۆڕەکەتم بینی ئەوەندە بە هێمنی خەوتبوویت دڵم نەهات خەبەرتکەمەوە ،
بابە تۆ بە ئارامی بنوو و ئێمەش ئەمانە دەدەینە دەست خودااااااا
کارۆخ کوڕی شەهید حەمەرەش یەکێک لە خوێن بەفیڕۆ چوانی ئەم کوردستانە