ئابووریگرنگ

پووچەڵکردنەوەی یەکێک لە گەورەترین ساختەکارییەکانی بانکی جیهانی

یەکێک لە گەورەترین فێڵەکان کە سەدان کەسی کردە ئامانج بە مەبەستی دزینی هەژمارە داراییەکانیان، بەهۆی ئۆپەراسیۆنێکی جیهانییەوە کە دەسەڵاتدارانی بەریتانیا بەشێک بوون لێی پووچەڵکرایەوە.

قوربانییەکان لەلایەن ئەو کەسانەی پەیوەندییان پێوەکرابوو کرانە ئامانج کە لەڕێگەی شێوازە تەکنەلۆژییەکانەوە توانیان ژمارەکانیان بشارنەوە، و ملیۆنان لیرەیان دزیوە.

لەگەڵ دەسەڵاتدارانی جێبەجێکردنی یاسای هۆڵەندا هەماهەنگی کرابوو کە دەستیان بەو سێرڤەرانە گەیشتوە کە پەیوەندیکەران بەکاریان دەهێنا، بۆ ئەوەی بە نهێنی گوێ لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکان بگرن.

تۆڕەکە سەرکەوتوو بوو لە فێڵکردن لە قوربانییەکان بۆ ئەوەی باوەڕیان بەوە هەبێت کە لەلایەن بانکەکەیانەوە پەیوەندییان پێوە کراوە، ئەمەش قەناعەتی پێکردن کە زانیاری کەسی بگوازنەوە کە ڕێگەی بە ساختەکارەکان داوە پارە نەختینەکە بدزن.

4 هەزار و 785 کەس باسیان لە ساختەکاری کردووە کە بڕەکەی دەگاتە 10 هەزار لیرە، لە کاتێکدا تەنها یەکێک لە قوربانییەکان 3 ملیۆن لیرەی لەدەستداوە، کۆی ژمارەی قوربانییەکان لە جیهاندا گەیشتووەتە 200 هەزار قوربانی.

لە کۆی ١٠ ملیۆن پەیوەندی ساختە کە کراوە، لە سەدا ٤٠ لە ئەمریکا و لە سەدا ٣٥ لە بەریتانیا و ئەوانەی کە ماونەتەوە بۆ وڵاتانی دیکە بڵاوبوونەتەوە.

بەڕێوەبەری تۆڕەکە، تێجای فلێچەر تەمەن ٣٥ ساڵ، سەرەتای ئەم مانگە لە ڕۆژهەڵاتی لەندەن دەستگیرکرا و ڕووبەڕووی تۆمەتی تاوانکاری دەبێتەوە.

تا ئێستا ١٢٠ کەس دەستگیرکراون کە ١٠٣ کەسیان لە لەندەن و ١٧ کەسیان لە دەرەوەی پایتەخت دەستگیرکراون.

میدیا مەگەزین

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button