کوردستانگرنگ

ئەردۆگان دەڵێت هێرشی زەمینیش دەست پێ دەکەین

ڕەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆک کۆماری تورکیا لە رێگەی ئێرانەوە داوای کۆنتڕۆڵکردنی رۆژئاوای کوردستان دەکات، داواشیکردووە شاندێک بنێرێتە سووریا، بەڵام داواکەی لەلایەن بەشار ئەسەد رەتکراوەتەوە.

سەرۆککۆماری تورکیا، لە رێگەی ئێرانەوە داوایکردووە شاندێك بنێرێتە سووریا، بەڵام ئەم داواکارییەی تورکیا لەلایەن بەشار ئەسەدەوە رەتکراوەتەوە و داوا دەکات لە ریگەی وڵاتی سێیەمەوە ئەو کۆبوونەوە ئەنجامبدرێت.

ئاژانسی هەواڵی ئەسیۆشەیتید پرێس پەیامێکی ئەردۆغان بۆ ئەسەد ئاشکرا دەکات و دەڵێت “سەرۆککۆماری تورکیا داوای لە بەشار ئەسەد کردووە هێزەکانی حکومەتی سووریا رۆژئاوای کوردستان کۆنتڕۆڵ بکەن، رێگەش نەدات نەوت و گاز لەلایەن هێزە کوردییەکانی رۆژئاوای کوردستان بەکاربهێندرێت و پەنابەرانی سووریش بگەڕێندرێنەوە سووریا.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەردۆغان بۆ ئەو مەبەستە داوایکردووە شاندێك لە ئەنقەرەوە بۆ شام بنێرێت، بەڵام داواکەی ڕەجەب تەیب ئەردۆگان لەلایەن بەشار ئەسەد سەرۆکی سووریا رەتکراوەتەوە، داوای کردووە کۆبوونەوەکە لە وڵاتی سێیەم ئەنجامبدرێت.

ئەمە لەکاتێکدایە تورکیا هێرشە ئاسمانییەکانی بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان چڕکردووەتەوە و هەڕەشەی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی زەمینیش دەکات، وەک لە کۆبوونەوەی رۆژی چوارشەممە 23/11/2022، لەگەڵ فراکسیۆنی حزبەکەی لە پەرلەمانی تورکیا رایگەیاند، لەمەودوا هێرشەکانیان تەنیا لە ئاسمان نابێت، بەڵکو هێرشی زەمینیش دەستپێدەکەن.

میدیا مەگەزین

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button