جیهانگرنگ

چین ژمارەیەکی پێوانەیی لە تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمار کرد

چین ڕۆژی پێنجشەممە 24-11-2022 ڕایگەیاند کە ژمارەیەکی پێوانەیی لە تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆڤید-١٩ تۆمارکردووە.

چین 31 هەزار و 444 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای ناوخۆیی تۆمارکرد، ئەمەش ژمارەی پێوانەیی تێپەڕاند کە لە 13ی نیساندا تۆمارکرابوو، کاتێک شەنگەهای کەوتە حاڵەتی کەرەنتینەی گشتی بۆ ماوەی دوو مانگ.

چین لەم دواییانەدا دەستی کرد بە سووککردنی هەندێک ڕێوشوێنی پەیوەست بە پشکنینی بە کۆمەڵ و کەرەنتینە، هەوڵیش دەدات خۆی لەو ڕێوشوێنانە بەدوور بگرێت کە کاریگەری لەسەر هاوڵاتیان هەیە، وەک کەرەنتینەی شەنگەهای کە ژمارەی دانیشتووانەکەی ٢٥ ملیۆن کەسە.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button