ئەمڕۆ پێنجشەممە شەڕەتەقە لە بازگەی تاسڵوجەی سلێمانی روویداو بەهۆیەوە هاوڵاتییەک کوژراو چوارکارمەندی ئاسایشیش بریندارن.
بەگوێرەی زانیارییەکانی میدیا مەگەزین، هێزەکانی ئاسایش بەبیانوی نەوەستان، شوێن هاوڵاتییەک کەوتوون و دواتر تەقە لەنێوان هەردوولادا درووستبووە و کەسەکە کوژراوە، هەروەها چوار کەس لە ئاسایش بریندار بوون و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە و برینی یەکێکیان ناجێگیرە
هێشتا دەزگا ئەمنییەکان هیچ روونکردنەوە و زانیارییەکی فەرمییان بڵاونەکردۆتەوە و راستی و درووستی زانیارییەکان نەسەلمێندراوە و هۆکاری کوژرانی هاوڵاتییەکە بەتەواوەتی پشتڕاست نەکراوەتەوە
Facebook Comments Box