ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕوسیا، ڕۆژی هەینی، لە میانی دیدارێکیدا لەگەڵ دایکی ئەو سەربازانەی لە ئۆکرانیا جێگیرکراون، پشتڕاستی کردەوە کە “بەشداری ئازارەکانی” ئەو کەسانە دەکات کە منداڵەکانیان لەدەستداوە، داوای کرد باوەڕ بەو “درۆیانە نەکەن” سەبارەت بە هێرشی سەربازی بۆ سەر وڵاتی دراوسێ وڵات.
پوتین بە دایکی سەربازەکانی وتووە، دەمەوێت بزانن کە من و هەموو سەرکردەکانی وڵات هاوبەشی ئەم ئازارەن، دەزانین کە هیچ شتێک ناتوانێت قەرەبووی لەدەستدانی کوڕێک بکاتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ڕۆژی دایکان کە دەکەوێتە ڕۆژی یەکشەممە لە ڕوسیا، دەزانم ئەمساڵ “هەستکردن بە ترس و دڵەڕاوکێ” لەنێو ئەو دایکانەدا دەبێت، کە “بیرکردنەوەکانیان لەگەڵ منداڵەکانیان دەبێت لەبەرەیی پێشەوە”.
پوتین لێدوانەکانی لەبەردەم ئەو ژنانەدا بەیان کرد کە کرێملین بە دایکی ئەو سەربازانەی لە ئۆکرانیا شەڕ دەکەنناساندوونی، پوتین لە بارەگاکەی خۆی لە نۆڤۆ ئۆگارێڤۆی نزیک مۆسکۆ چاویی پێیان کەوت، و زۆربەیی دایکان خەمناک دەردەکەوتن.
پوتین و دەسەڵاتدارانی ڕووسیا بە دەگمەن باسی زیانەکانی مۆسکۆ لە ئۆکرانیا دەکەن.
ئەم کۆبوونەوە لە سەرەتای هێرشی سەر ئۆکرانیاوە ڕوویدا، دوای چەند هەفتەیەک لە ڕەخنەی کەسوکاری ئەو کەسانەی کە لە سەرەتای پایزدا بۆ شەڕکردن لە ئۆکرانیا کۆکرابوونەوە.
زۆرێک لە ژن و دایکانی سەربازەکان، دەسەڵاتیان تۆمەتبار کرد بەوەی کە پێش ئەوەی کوڕەکانیان ڕەوانەی بەرەی سەربازەکان بکرێن، ڕاهێنانی پێویست و کەرەستەی پێویستیان بۆ دابین نەکراوە.
پوتین بە دایکی سەربازەکانی وتووە “ژیان زۆر ئاڵۆزترە لەوەی لە تیڤی یان ئینتەرنێت دەیبینین (…) زانیاری ناڕاست و دەنگۆ و درۆیەکی زۆر هەیە”.
ناوبراو وتی: ئەمە هەمیشە وا بووە، بەڵام بە تەکنەلۆژیای مۆدێرن، ڕوونتر و کاریگەرتر بووە و “هێرشە هەواڵییەکان”ی ئیدانە کرد.
ئەم لێدوانانە لە پاشخانی ئەو یاسایانە دێت کە دوای دەستپێکردنی هێرش بۆ سەر ئۆکرانیا دەرکراون، سزای توندی زیندانی بەسەر هەر کەسێکدا سەپاندووە کە تۆمەتبار بێت بە بڵاوکردنەوەی “زانیاریی ساختە” سەبارەت بە سوپا یان “تێکدانی کەرامەتی” سوپا.
میدیا مەگەزین