کوردستانگرنگ

هەولێر.. سبەی لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن کرایە پشوو

ڕاگەیەندراوێک لە ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێرەوە

بەمەبەستی پاراستنی سەلامەتی مامۆستایان و قوتابیان و کەمکردنەوەی جەنجاڵی هاتوچۆ ، ئاماژە بە نوسراوی وەزارەتی پەروەردە ژمارە( ٢٤٧) لە ٧ ی ٦ ی ٢٠٢٢، و هۆشدارییەکانی ( وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن : بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ) ، بەڕێز پارێزگاری هەولێر بڕیاریدا : لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و ناحکومی سەربە بەرێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی هەولێر و پەیمانگەکانی پێنج ساڵی سنوری بەرێوەبەرایەتی گشتیی هەولێر ، رۆژی شەممە ٢٦ ی ١١ ی ٢٠٢٢ پشوو بێت بۆ دەوامی ئەو ناوەندانەی خوێندن.
به‌ هیوای سه‌لامه‌تی هه‌موولایک.

ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر
٢٥ ی ١١ ی ٢٠٢٢

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button