زانایان ڕایانگەیاند، ڤایرۆسێکی هاوشێوەی کۆرۆنا لە شەمشەمەکوێرە لە باشووری چین دۆزراوەتەوە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە ئەم ڤایرۆسە”یەکێکە لەو 5 ڤایرۆسەی ئەگەریی ئەوەی هەیە لە شەمشەمەکوێرەوە بۆ مرۆڤ بگوازرێتەوە”.
ڤایرۆسەکە بە BtSY2 ناسراوە، پەیوەندییەکی نزیکی بە ڤایرۆسی سارس-کۆڤید-٢ هەیە کە دەبێتە هۆی کۆڤید-١٩.
زانایان ئاماژەیان بەوەشکردووە، “یەکێکە لە پێنج ڤایرۆسە نیگەرانکەرەکان” کە لە شەمشەمەکوێرەکاندا لە سەرانسەری پارێزگای یونانی لە چاینادا دۆزراوەتەوە و ئەگەری ئەوە هەیە کە تووشی مرۆڤ و ئاژەڵەکان بێت.
توێژینەوەکە لەلایەن توێژەرانی زانکۆی سون یات سێنی چینی و پەیمانگای یوننان بۆ کۆنترۆڵکردنی نەخۆشییە ئیندێمیکەکان و زانکۆی ئوسترالیای سیدنی ئەنجامدراوە.
تیمەکە لە توێژینەوەکەدا ئاماژەیان بەوەشکردووە، “ئێمە 5 جۆری ڤایرۆسمان دەستنیشانکرد کە ئەگەری هەیە بۆ مرۆڤ یان ئاژەڵەکان مەترسیدار بن، لەنێویاندا ڤایرۆسێکی نوێی هاوشێوەی سارس، کە پەیوەندییەکی نزیکی بە هەردوو جۆری سارس-کۆڤید-2 و 50 سارس-کۆڤیدەوە هەیە”.
میدیا مەگەزین