کوردستانگرنگ

مەزڵوم عەبدی: ئەمەریکا و ئێران دژی ئۆپراسیۆنەکەی تورکیان

مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هەسەدە دووپاتیکردەوە، ئەمەریکا و ئێران دژی ئۆپەراسیۆنی سوپای تورکیان بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان.

مەزڵوم عەبدی، ئەمڕۆ (شەممە 26ـی تشرینی دووەم) لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی ئۆنڵایندا لەبارەی هەڕەشەکانی سوپای تورکیا بۆ هێرشکردنە سەر رۆژئاوای کوردستان گوتی: تورکیا هێزی لەسەر سنووری کۆبانێ جێگیرکردووە و بەنیازی هێرشکردنە سەر ئەو شارۆچکەیەیە.

ئەو، سەبارەت بە هەڵوێستی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و بەتایبەت ئەمەریکا بەرامبەر بەو هەڕەشانە دەڵێت: ئەمەریکا و ئێران دژی ئۆپەراسیۆنی تورکیان. ئێستا ئەمەریکا بۆ وەستاندنی ئۆپەراسیۆنەکان لەگەڵ تورکیا لە گفتوگۆدایە.

فەرماندی گشتی هێزەکانی هەسەدە لەبارەی ئەگەری رێککەوتنی حکومەتەکانی دیمەشق و ئەنقەرە لەسەر ئۆپەراسیۆنەکە رایگەیاند: باوەڕ ناکەم هاوئاهەنگی لەنێوان سوپای تورکیا و سووریادا هەبێت. هیوادارین سووریا وەڵامی بۆ هەر هەڕەشەیەکی سوپای تورکیا هەبێت.

زۆربەی ئەو وڵاتانەی رۆڵیان لە گۆڕانکارییەکانی ناو سووریادا هەیە، لەگەڵ ئۆپەراسیۆنی تورکیا دژ بە سووریا نین و مەزڵوم عەبدی لە وەڵامی پرسیاری کوردستان24 و ئەگەری گوێنەدانی حکومەتی ئەنقەرە بە را و بۆچوونی ئەو وڵاتانە و هێرشی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان گوتی: ئێمە دەمانەوێت کێشەکان بە رێگەی گفتوگۆوە چارەسەر بکرێن.  هێزەکانمان بۆ بەرپەرچدانەوەی هێرشی تورکیا ئامادەن. پێموایە ئەگەر تورکیا هەڕەشەکانی بۆ هێرش بگۆڕێت، ئەمەریکا هەڵوێستی توندتری دەبێت.

میدیا مەگەزین

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button