کوردستانگرنگ

مەسروور بارزانی سەرۆکی حوکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی باڵایی یەکێتی نێودەوڵەتی کلدانی دەکات

ئەمڕۆ شەممە 26ی نۆڤێمبەر، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی باڵای یەکێتیی نێودەوڵەتیی کلدانی بە سەرۆکایەتی سام یۆنۆ کرد کە لە نوێنەرانی ڕەوەندی کلدانی لە باکووری ئەمەریکا و ئەوروپا و کلدانەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان پێکهاتبوو.
سەرۆکی یەکێتیی نێودەوڵەتیی کلدانی، ستایشی پێشکەوتن و ئاوەدانیی و بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی هەرێمی کوردستانی کرد و پشتیوانیی ڕەوەندی کلدانی لە دەرەوەی وڵات، بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەشداریکردن لە پرۆسەی گەشەپێدانی هەرێمی کوردستان دەربڕی.
سەرۆکی حکومەت سوپاسی یەکێتیی نێودەوڵەتیی کلدانی کرد و جەختی لەوە کردەوە، کە هەرێمی کوردستان، بەردەوام دەبێت لە پەرەپێدانی زیاتر کولتووری بەیەکەوەژیان و ئازادی ئایینی و پاراستنی مافی گشت پێکهاتەکان. داواشی لە ڕەوەندی کلدانی و کریستیانەکانی دەرەوەی وڵات کرد کە بگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان و ڕۆڵی کارای خۆیان لە پێشخستنی کوردستاندا بگێڕن.

میدیا مەگەزین

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button