نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ (یەکشەممە 27ـی تشرینی دووەم) سەردانی بەغدا دەکات.
بڕیارە ئەمڕۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بکات و لەگەڵ ژمارەیەک سەرکردەی سیاسی عێراق کۆببێتەوە.
رۆژی 22ـی تشرینی دووەم، نێچیرڤان بارزانی بۆ یەکەمجار دوای دەستبەکاربوونی محەمەد شیاع سوودانی وەک سەرۆکوەزیرانی عێراق، سەردانی بەغدای کرد.
لە کۆبوونەوەی نێوان سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکوەزیرانی عێراقدا، هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگيی یه‌كهه‌ڵوێستی له‌سه‌ر ئاستی نیشتمانی كرده‌وه و یه‌كڕیزی و هه‌ماهه‌نگييان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئاڵنگارييه‌كان له بوارى ئابووری و بژێوی ژیان و خزمه‌تگوزاریه‌كاندا به پێویست زانی به‌مه‌به‌ستی دابینكردنی ژیانێكی باشتر بۆ هه‌موو هاووڵاتیيانى عێراق.
لەو کۆبوونەوەیەدا سوودانی، دووپاتیکردەوە، حكوومه‌تی فیدراڵ پابه‌ندى ده‌ستووری عێراقه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵواسراوه‌كان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به شێوه‌یه‌ك كه مافی هه‌موو پێكهاته‌كان مسۆگه‌ر بكات.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆكی هەرێمی کوردستان، دووباره پیرۆزبایی له سه‌رۆکوه‌زيرانى عێراقى فيدراڵ كرد بۆ متمانه‌وه‌وه‌رگرتنی حكوومه‌ته‌كه‌ی و گه‌شبینيی خۆی به تواناكانی حكوومه‌تی نوێ له گواستنه‌وه‌ی وڵات بۆ قوناغێكی جیاوازتر ده‌ربڕى كه زمانی لێكگه‌یشتن و چاره‌سه‌ری تيايدا زاڵ بێت.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌سه‌ر پرسی ئه‌منی له ناوچه سنووریيه‌كانی عێراق كرا و داكۆكى له هاوكاریی نێوان هه‌ردوولا كرايه‌وه بۆ پاراستنی سه‌روه‌ريی عێراق و ره‌تكردنه‌وه‌ی به‌زاندنه به‌رده‌وامه‌كان و كاركردن بۆ ئه‌وه‌ی خاكی عێراق نه‌بێته پێگه‌ی هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر هیچ وڵاتێكى دراوسێ.
میدیا مەگەزین