کوردستانگرنگ

بە فەرمانی سەرۆکی حوکومەت بڕی ملیارێک دینار خەرجدەکرێت

سەرۆکی حکومەت ڕەزامەندی دا لەسەر خەرجکردنی زیاتر لە ملیارێک و ٤٤١ ملیۆن دینار بۆ پڕۆژەی ئاوی دوکان

لە چوارچێوەی کار و پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و بەڕەچاوکردنی بەرژەوەندی گشتی، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، ڕەزامەندی لەسەر تەرخانکردن و خەرجکردنی یەک ملیار و ٤٤١ ملیۆن و ٨٠٠ ھەزار دینار دا، بۆ پڕۆژەی ئاوی دوکان.
بۆ ئەو مەبەستەش وەزارەتی پلاندانان ڕاسپێردرا تاکو کاری پێویست بکات بۆ ڕیزبەندکردنی پلانی پڕۆژەکانی ساڵی (٢٠٢٢-٢٠٢٣) لە چوارچێوەی بەشە بودجەی وەبەرھێنانی تەرخانکراوی وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری
٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢

میدیا مەگەزین

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button