دەقی نووسینی برایەکی چەتۆ ساڵح:
بێ دەنگیمان مانای ڕازی بونمان نیە لەو غەدرەی کە لێمان دەكرێت! بەداخەوەم بۆ باوکی شەهیدم و7برا شەهیدەکانم، ئازیزەكانم ئێوە ڕوح و گیانی خۆتان لەپێناو سەرفرازی و سەربە ستی کوردستان بەخشی بەڵام ئێستا دەزانن وا خەر یکە خوێنتان بەفیڕۆ دەچێت!
ئێوە لەپێناویەکێتی بونە قوربانی! بەداخەوە یەکێتی بۆ ئێمە بوە هۆی نیگەرانی و سەر ئێشە بۆ حازرخۆرەكانیش خێر و خۆشی! باوك و برا خێر لەخۆ نەدیوەكانم دەزانم ئێوەش نیگەرانن لەوەی حیزبەكەتان تەنیا برایادگا رەكەتان ئازارەدات دڵنیام ئێوەش ئازار دەچێژن!
باوكی شەهیدی ڕێگەی مەردایەتی و كوردایەتیم هەر حەوت كاكە شەهیدە جوانەمەرگەكەم دەزانن خوێنی ئێوە ڕێگەمان پێ نادات هەڵو ێستێکی نابە نجێ وە ربگرین! ئازیزانم.
دەزانم ئێوە لەپێناوی ئەم جۆرەسیاسەتی خۆخۆری و دژایەتیكردنی ناوخۆیی شەهید نەبون بەڵام دەمە وێت ئەوەشتان پێبڵێم كە لەئێستادامناڵی بەشێك لە وانەی دەستیان لەشەهید بونی ئێوەدایە شاهانەدەژ ین وئەوان حاكمی بەسەر خوێنی ئێوەوە دەكەن! بۆیەدەڵێین باحازرخۆرەلە بڕی خوێنی شەهیدانمان ببنە فریاڕەس بۆیەکێتی!
بەڵام ئاخری خێربێت.!
دەمەوێ پێتان بڵێم كەکا كم لیواچەتۆ ساڵح سعید تا ئێستا بەفەرمی هەربر یكاری وەزارەتی ناوخۆی ئەوحكومەتەیە كە ئێوە ئاواتتان بوو ڕۆژێك بێتە دی و بەڵام داخەكەم ئێوە نەتان بینی، هەروەهاکاکم ئەندامی سەركردایەتی حیزبەكەشتانە، قوربانی ڕوحی گۆڕغەریبتان بم!!! بمبورن ئەمشەو کەئازارم دان بە بیستنی مشتێك لەخەروارێك پڕلە ڕاستی، بەڵام دڵنیابن خاوەنی ڕا ستەقینەی ڕێگەوڕێبازەتا کەتانین هەر ئێمەدەیین.!!!