وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا و باڵیۆزخانەی ئەمریکا ڕۆژی دووشەممە ڕایانگەیاند، دانوستانەکانی داماڵینی چەکی ئەتۆمی نێوان ڕوسیا و ئەمریکا کە بڕیاربوو لەم هەفتەیەدا ئەنجام بدرێت، دواخراوە.
بڕیاربوو لە ٢٩ی تشرینی دووەم تا ٦ی کانوونی دووەم بەرپرسانی هەردوو وڵات لە قاهیرەی پایتەختی میسر کۆببنەوە و تاوتوێی دەستپێکردنەوەی پشکنینەکان بکەن بەپێی پەیماننامەی نیو ستارت بۆ سنووردارکردنی بڵاوبوونەوەی چەکی ئەتۆمی، کە لە مانگی ئازاری ٢٠٢٠ بەهۆی ڤایرۆسی کۆڤید- ٢٠٢٠ ڕاگیرابوو.
“کۆبوونەوەی پێشتر پلان بۆ داڕێژراوی لیژنەی ڕاوێژکاری دوو قۆڵی بەپێی پەیماننامەی نوێی START لە نێوان ئەمریکا و ڕووسیا (لە ٢٩ی تشرینی دووەم تا ٦ی کانوونی دووەم) لەم بەروارانەدا بەڕێوەناچێت و چالاکییەکەش بۆ وادەیەکی دواتر دواخراوە”. وەزارەتەکە ڕایگەیاند
وەزارەتەکە هیچ هۆکارێکی نەخستەڕوو، هەرچەندە ڕۆژنامەی کۆمێرسانتی ڕووسی بە پشتبەستن بە باڵیۆزخانەی ئەمریکا بڵاویکردەوە، بڕیارەکە تەنها هی ڕوسیایە.
جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا، سێرگی ڕیابکۆڤ، چاوەڕوانییەکانی پێشکەوتنی کەمکردەوە، هەرچەندە دانوستانەکان نیشانەیەک بوون بۆ ئەوەی هەردوولا لانیکەم دەیانەوێت گفتوگۆکان بەردەوام بن، لە کاتێکدا پەیوەندییەکان لە نزمترین ئاستدان لە دوای جەنگی ساردەوە.
میدیا مەگەزین