کوردستانگرنگ

سەرۆکی حوکومەتی هەرێم پێشوازی لە باڵوێزیی نوێی کوەیت دەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە 30ی نۆڤێمبەر، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە تارق عەبدوڵڵا ئەلفەرەج باڵیۆزی نوێی کوەیت لە عێراق کرد.

سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە باڵیۆزی کوەیت کرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەیدا بۆ خواست. سەرۆکی حکومەت باسی لە پەیوەندیی دۆستانەی نێوان هەرێمی کوردستان و دەوڵەتی کوەیت کرد و خواستی پەرەپێدانی پەیوەندی هەمەلایەنەی لەگەڵ کوەیت دووپاتکردەوە.

باڵیۆزی کوەیت ستایشی پرۆسەی ئاوەدانیی و پێشکەوتنی کوردستانی کرد و ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ برەودان و پتەوکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان بەتایبەتی لە بوارەکانی وەبەرهێنان و ئاڵۆگۆڕی بازرگانی نیشاندا.

میدیا مەگەزین

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button