مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە نی ڕووچی کونسوڵی گشتی چین لە هەرێمی کوردستان كرد کە بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی لە هەرێم، سەردانی کردبوو.
لەو دیدارەدا کە ئەمڕۆ (پێنجشەممە، یەکی کانوونی یەکەم) بەڕێوەچوو، سەرۆکی حکومەت سوپاسی کونسوڵی گشتیی چینی کرد بۆ رۆڵی لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ هەرێمی کوردستان لەماوەی کارکردنی و هیوای سەرکەوتنیشی بۆ خواست لە کار و ئەرکی داهاتوویدا.
کونسوڵی گشتیی چین، وێڕای دەربڕینی پێزانینی خۆی بۆ هاریکاری و هاوئاهەنگی باشی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کونسوڵخانەی چین و هاووڵاتییانی چینی نیشتەجێی هەرێم، ستایشی پێشکەوتنەکانی هەرێمی کوردستانیشی کرد کە لەم ساڵانەی دواییدا، کابینەی نۆیەم نەک تەنیا توانی قەیرانەکان بە سەرکەوتوویی تێپەڕێنێت، بەڵکو چەندین پڕۆژەی گرنگ و ستراتیجیشی لەپێناو بەهێزکردنی ژێرخانی ئابووری هەرێمی کوردستان ئەنجامداوە.
میدیا مەگەزین