جیهانزانست و تەکنۆلۆژیاگرنگ

چارەسەری نابینایی و کەم ئەندامیی دۆزرایەوە ساڵانی داهاتوو سەدەی زێرینی زانست دەبێت

کۆمپانیایەکی ئەمریکی هەوڵدەدات مێشکێکی کۆمپیوتەر بە قەبارەی دراوێکی ئاسن دروست بکات بۆ ئەوەی لە ماوەی ٦ مانگ LE، بەپێی ئاژانسی “بلومبێرگ”ی ئەمریکی، ئەمەش هەنگاوێکە کە ڕێگا خۆش دەکات بەرەو گەڕاندنەوەی جووڵە بۆ ئەوانەی بەدەست ئیفلیجییەوە دەناڵێنن.

ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە، ملیاردێری ئەمریکی، ئیلۆن ماسک، لە میانی مەراسیمێکدا کە لە ویلایەتی کالیفۆرنیای ئەمریکا بەڕێوەچوو، باسی لەو پێشکەوتنانە کرد کە کۆمپانیاکەیان بەناوی “نیورالینک” لەمبارەیەوە بەدەستیهێناوە، بەگوێرەی پێگەی هەواڵی “ئیکسیۆس” لە ئەمریکا.

لە میانی مەراسیمەکەدا، ماسک گرتەیەکی ڤیدیۆیی مەیموونێکی بە ناوی “ساکی” پیشان دا، کە بە کۆمپیوتەر چاندنی مێشکی بۆ کرا و ئەم ئاژەڵە مەشقێکی ئەنجامدا کە ئەو ملیاردێرە ئەمریکییە بە “نووسینی تەلەپاتیک” وەسفی کرد.

ماسک دەڵێت: “با ڕوون بین، ئەو (مەیموونەکە) کیبۆردەکەی بەکارنەهێناوە”، بەڵکو ئاماژەی مێشکی گواستەوە بۆ کلیلی پرسیارکراو.

ئامێرە ئومێدبەخشەکە پێکدێت لە پارچەیەکی بچووک و ئەلکترۆدێک کە بە وایەرەکانەوە بەستراوەتەوە، لەگەڵیدا ڕۆبۆتێک کە پارچەیەک لە کەللەسەری مرۆڤ هەڵدەکۆڵێت بۆ ئەوەی بیخاتە ناو مێشکی مرۆڤەکەوە.

کۆمپانیاکە دەڵێت “Neuralink” کە ئامانجی ئەوەیە، لەڕێگەی ئەم تەکنەلۆژیایەوە، یارمەتی ئەو کەسانە بدات کە بەدەست ئیفلیجیەوە دەناڵێنن، بەمەبەستی گەڕاندنەوەی جوڵە لە باشترین حاڵەتدا یان کۆنترۆڵکردنی کۆمپیوتەر و مۆبایل بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی سەربەخۆ بژین.

گەڕانەوەیی بینایی

ئیلۆن ماسک پێی وایە کە ئامانجی ستراتیجی ئەوەیە کە ڕۆژێک بگەینە چارەسەری تێکچوونەکانی مێشک لە ڕێگەی چیپسەوە، “تەنانەت ئەگەر لەم بەرنامەیەدا سەرکەوتوو نەبین، دڵنیاین لەم قۆناغەدا کە سەرکەوتوو دەبین لە چارەسەرکردنی زۆرێک لە بریندارەکانی مێشک و بڕبڕەی پشت.

ئەو تەماحی خۆی دەربڕی کە کۆمپانیاکە بتوانێت بینایی بۆ خەڵک بگەڕێنێتەوە تەنانەت ئەگەر بە کوێریش لەدایکیش بووبێت.

وە ئیلۆن ماسک پشتڕاستی کردەوە کە کۆمپانیاکە زۆر حەز دەکات تەکنەلۆژیاکە بە شێوەیەکی نوێ کار بکات پێش ئەوەی ئامێرەکە بخرێتە ناو مرۆڤەوە، لەگەڵ ئەوەشدا ئاماژەی بەوە کردووە کە کۆمپانیاکەیان زۆربەی کاغەزەکانی تەکنەلۆژیای نوێی ناردووە بۆ دەزگای خۆراک و دەرمان لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.

وە جەختی لەوە کردەوە کە ڕەنگە لە ماوەی ٦ مانگدا کۆمپانیاکە بتوانێت یەکەم ئامێر لەناو جەستەی مرۆڤدا بچێنێت.

بەپێی هەواڵێکی بلومبێرگ، گفتوگۆکان لەناو دەزگای FDA بە باشی بەڕێوەچوون بۆ ئەوەی کۆمپانیاکە ئامانجی خۆی دانا کە لە ٦ مانگی داهاتوودا یەکەم تاقیکردنەوەی لەسەر مرۆڤی ئەنجام دەدات چونکە هەموو تاقیکردنەوەکانی لەسەر ئاژەڵ سەرکەوتنی بەدەستهێناوە.

لە ساڵی ٢٠١٩ ئیلۆن ماسک خواستی خۆی دەربڕی بۆ دەستپێکردنی تاقیکردنەوەکان لەسەر پەیوەندی ڕاستەوخۆی مێشکی مرۆڤ و کۆمپیوتەر و لە ساڵی دواتردا ڕایگەیاند کە مەیموونەکە توانیویەتی لە ڕێگەی مێشکی خۆیەوە لە کاتی تاقیکردنەوەکاندا کۆنترۆڵی کۆمپیوتەرەکە بکات.

میدیا مەگەزین

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button