ئەمڕۆ پێنجشەم، فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردەوە، بە فەرمانی مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بە بڕی ملیارێك و 600 ملیۆن دینار، پێداویستی بۆ قوتابخانەکانی شاری کەرکوک دابینکراوە.
سامان سیوەیلی گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە میدیاکانی گوتووە، لەو 20 ملیار دینارەی كە سەرۆكی حكوومەت بۆ كڕینی پێداویستیی ناوەندەكانی خوێندن لە سەرانسەری هەرێمی كوردستانی تەرخانیكردبوو، خوێندنی كوردی لە پارێزگای كەركووك ملیارێك و 600 ملیۆن دیناری بەركەوت.
سامان دەڵێ، بۆ ئەمساڵی خوێندن چەندان كەلوپەل و پێداویستی قوتابخانەكان بۆ خوێندنی كوردی لە پارێزگای كەركووك رەوانەكراوە، دابینكردنی پێداویستی و تێچوونی چالاكییە وەرزشی و هونەرییەكانی ساڵانە و مەشق و راهێنانە پەروەردەییەكانی خوێندنی كوردی لە كەركووك دەگرێتەوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەیش كردووە كە تائێستە 900 وانەبێژیان لە پسپۆڕییە جیاوازەكان لە خوێندنی كوردی لە پارێزگای كەركووك دامەزراندووە كە مووچەی مانگانەیان لەلایەن حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە بۆ دابین دەكرێت.
میدیا مەگەزین