کوردستانگرنگهەواڵ

فاروقی مەلا مستەفا نرخی خولەکێ قسەکردن لە ئاسیاسێڵ زیاد دەکات

بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران؛ باجی زیادکراوی سەر کۆمپانیاکانی پەیوەندی کەم کراونەتەوە کە ئەمەش دەبێتە هۆیی ئەوەی کارتەکانی پەیوەندی وەک (کۆڕەک و ئاسیاسێڵ) و کارتەکانی ئینتەرنێت بەهەمان نرخی سەر کارتەکە پاڕە بدەیت، ئەمەش لە دوای دەرکردنی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران بۆ راگرتنی باجی فرۆشتن لەسەر کارتی پڕکردنەوەی خزمەتگوزاریەکانی موبایل و ئینتەرنێت دێت. بەڵام کۆمپانیایی ئاسیاسێڵ لەگەڵ کەمکردنەوەی باج لەسەر کارتەکانی، تێچووی خولەکی پەیوەندی کردن لە هێڵەکەیدا بەرز دەکاتەوە.

لەم بارەیەشەوە ئازاد مەلا نەبی دەڵێت:

فاروقی خاوەنی فەسادخانەی ئاسیاسێل، لەبەرامبەر کەمکردنەوەی ۱۲٥۰ دینار لە نرخی کارتێکی پێنج هەزاری مۆبایل، پیلانی ئەوەی هەیە نرخی دەقیقەیەک قسەکردن لە ۱۲۰ دینارەوە بکاتە ۲٥۰ دینار، واتا بە هەزار دیناری کارتی مۆبایل تەنها دەتوانی ٤ دەقیقە قسە بکەیت.!
ئەم مەنزومەی گەوادییە کە ڕەگ و ڕیشەی خۆی لەسەر بنەمای چەوسانەوە و ڕووتاندنەوە و بێ شکۆکردنی ئینسان بنیاتناوە، بە دەستی چەپ ۱۲٥۰ دینارت دەدەنەوە و بەدەستی ڕاست ۲٥۰۰ لێ دەستێننەوە. خەفەتی گەورە ئەوەیە کۆمەڵێک چەلاوخۆری سەرشۆڕی سلێمانیی لەپێناو دەعوەتە چوار شیش کەبابیەکانی فاروقی مەلا تاڵەبانییدا، ماوەیەک پێش ئێستا هەڵمەتی مەدح و سەناکردنی قۆڵبڕێکی وەک فاروقیان بەڕێوەدەبرد و بە سەرمایەداری نیشتمانیی ناویان دەبرد. بەکورتی هەر نەهامەتی و بەڵایەکی مافیا و گەوادەکانی کوردایەتیی و پیاوەکانیان کە بەرامبەر ئەم خەڵکەی دەکەن، تێکەڵ بە پشگیری و پشتوانی ئەو زبڵنووس و نەفسنزمانە دەبێتەوە، کە خۆیان ناوناوە نووسەری سەربەخۆ و بێلایەن.!

میدیا مەگەزین

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button