چوار کچی گەنج بە ناوەکانی کیژان کەریمی، شنۆ ئەحمەدیان، بیتا ئەسەدی و ئایدا لوتفی لەلایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە ڕفێدراون.
رێکخراوی مافی مرۆڤی “ھەنگاو” رایگەیاند، ڕۆژی چوارشەممە (١٦ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٢) کیژان کەریمی و ئایدا لوتفی، کە تەمەنی هەردووکیان ١٧ ساڵە و شنۆ ئەحمەدیان تەمەن ١٦ ساڵ لەلایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری دێولان ڕفێندران و بێ سەرو شوێنن.
مافی مرۆڤی “ھەنگاو” ئاماژەی بەوەشکرد؛ بیتا ئەسەدی تەمەن ١٧ساڵ لەلایەن هێزە حکومەتییەکان لە شاری دێولان ڕفێندرا.
ئەوەشی خستەروو سەرەڕای تێپەڕینی ماوەیەکی زۆر بەسەر ڕفاندنی ئەو چوار منداڵە، چارەنووس و جێیان هەروا نادیارە و بەدواداچوونەکانی بنەماڵەکانیان لەو ڕاستایەدا بێ ئەنجام ماوەتەوە.
میدیا مەگەزین
Facebook Comments Box