جیهانگرنگ

بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی باڵندە ژاپۆن مریشک لە ناو دەبات

ئاژانسی هه‌واڵی كیۆدۆی ژاپۆنی بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی ئه‌نفلۆنزای باڵنده‌، له‌ پارێزگای كاجۆشیما 120 هه‌زار مریشك له‌ناو بردراون.

ئاژانسه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌، له‌ هه‌فته‌ی رابردووه‌وه‌ له ‌وڵاتی ژاپۆن ئه‌نفلۆنزای باڵنده‌ به‌شێوه‌ی خێرا له‌ پارێزگاكانی ئۆكایاما، وكاگاوا، میاجی و ئاوموری، ئاكایاما، توتوری و كاجۆشیما بڵاوبوونه‌ته‌وه‌ و له‌ دوورگه‌ی هۆكایدۆ نزیكه‌ی سێ ملیۆن مریشك له‌نێوبردراون.

جه‌ختیكردووه‌ته‌وه‌، له‌ زستانی 2020 و به‌هاری 2021 له‌و وڵاته‌ ئه‌نفلۆنزای باڵنده‌ به‌شێوه‌یه‌كی خێرا بڵاوبوونه‌وه‌و نزیكه‌ی 10 ملیۆن مریشك له‌ 50 كێڵگه‌ی په‌له‌وه‌ر له‌ناوبردران.

میدیا مەگەزین

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button