مۆبایلی زیرەک دەبێتە هۆی هەوکردنی بۆڕی هەناسە و تەنگەنەفەسی
لێکۆڵینەوەیەکی ئەم دواییەی ئەمریکی ئاشکرای کردووە کە مۆبایلە زیرەکەکان بوونەتە سەرچاوەیەکی سەرەکی بۆ هەستیاریی و تەنگەنەفەسی، ئەمەش بەهۆی ئەوەی ئەم ئامێرانە کۆمەڵێ بەکتریا و ڤایرۆس لەسەر ڕووی خۆیان هەڵدەگرن.
توێژینەوەیەکی کۆلێژی ئەمریکی بۆ هەستیاری و تەنگەنەفەسی ڕایگەیاندووە، ئەو مۆبایلە زیرەکانەی کە لەسەدا ٨٥ی خێزانە ئەمریکییەکان بەکاریدەهێنن “زاڵگەیی مادە زیانبەخشەکانن”.
توێژەران ئاماژەیان بەوەشکردووە، مۆبایلە زیرەکەکان “کارلێک و گۆڕانی ئاستی دیواری خانەکانیان نیشانداوە کە دەبێتە هۆی کێشەی درێژخایەنی بۆری هەوا لە لوولەی هەناسەدا، ئەمەش هۆکارێکی بەهێزی هەوکردنە و نیشاندەری بەرکەوتنێتی بە بەکتریا مەترسیدارەکان”.
توێژەران مۆبایلێکی تاقیکردنەوەییان بە هەمان قەبارەی مۆبایلێکی ڕاستەقینە دروستکردووە، هەروەها لە چوارچێوەی تاقیکردنەوەکەدا ڕووی پێشەوەی مۆبایلەکە سکان کراوە. پاشان تێبینی کراوە کە لەگەڵ بەکارهێناندا، مۆبایلەکە دەبێت بە هەڵگری بەکتریاکان و، بەردەوام زیادبوونێکی بەرچاوی پیشان دەدا لە کۆکردنەوەی مادە زیانبەخشەکان لە چوارچێوەیی خۆی.
وە ئەگەر تاکێک تووشی حەساسیەت یان تەنگەنەفەسی بوو، پێویستە زیاتر مۆبایلە زیرەکەکەی پاک بکاتەوە، بۆ ئەوەی بەرکەوتنی بەم ماددە هەستیارەکانی ڕووی مۆبایلەکەی کەم بێتەوە کە ئەمەش دەبێتە هۆی کەم بوونەوەی تەنگەنەفەسی کەسەکە.
میدیا مەگەزین