ڕۆژی هەینی کرێملین ئەو مەرجانەی ڕەتکردەوە کە جۆ بایدن سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بۆ قسەکردن لەگەڵ ڤلادیمێر پوتین سەبارەت بە شەڕی ئۆکرانیا ڕایگەیاندبوو.
دیمیتری پێسکۆڤ، وتەبێژی کرێملین وتی: بایدن بە کردەوە ڕایگەیاند کە دانوستانەکان تا دوای ئەوەی پوتین ئۆکرانیا بەجێدەهێڵێت، مومکین نابێت، کە “مۆسکۆ بە ڕوونی ئەمە ڕەتیدەکاتەوە”.
جەختیشی لەوە کردەوە کە “ئۆپەراسیۆنی سەربازی بەردەوامە”، بەپێی ئەوەی “ئاژانسی فرانس پرێس” بڵاویکردووەتەوە،
پێسکۆڤ بە پێی ڕاپۆرتی “ڕۆیتەرز” ئاماژەی بەوە کردووە کە ڕەتکردنەوەی ئەمریکا بۆ دانپێدانانی ئەو زەویانەی کە لکێنراون بە ڕووسیا و ئۆکرانیاوە و، ڕێگری دەکات لە ئەگەری نیشتەجێبوون هاوڵاتیان.
بەڵام وتەبێژی سەرۆکایەتی ڕووسیا پشتڕاستی کردەوە کە پوتین “هەمیشە کراوە بووە و هەرواش کراوەیە بەرامبەر بە دانوستانەکان بە مەبەستی گەرەنتیکردنی بەرژەوەندییەکانمان”.
وە بایدن، پێنجشەممە، لە میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن، لە کۆشکی سپی، ڕایگەیاندبوو کە هیچ پلانێکی نییە بۆ پەیوەندیکردن بە پوتین.
بەڵام دووپاتی کردەوە کە ئامادەیە قسەی لەگەڵ بکات ئەگەر ئارەزووی خۆی نیشان بدات بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی ئۆکرانیا، و دوای ڕاوێژکردن لەگەڵ ئەندامانی ناتۆ.
پوتین و بایدن زنجیرەیەک گفتوگۆی تەلەفۆنی و ڤیدیۆیییان ئەنجامدا، دوایینیان لە مانگی شوباتی ساڵی ڕابردوودا بوو، کە چەند ڕۆژێک پێش دەستپێکردنی شەڕ بوو لە ئۆکرانیا، دوای ئەوە پەیوەندییەکانی نێوان ئەو دوو کەسە پچڕا.
بایدن جارێک لە هاوینی ٢٠٢١ لە سویسرا چاوی بە پوتین کەوت، دوای ئەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئەو دوو کەسە بە گرژییەکی تونددا تێپەڕی، تا ئەو ڕادەیەی سەرۆکی ئەمریکا پۆتینی بە “بکوژ” وەسف کرد.
هەردوولا باسیان لە زنجیرەیەک فایل کرد کە پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵاتیان تێکدا، وەکو دەستوەردانی گوماناوی ڕووسیا لە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا، هێرشە ئەلیکترۆنیەکان و فایلی مافی مرۆڤ، قەیرانی ئۆکرانیا تەنها فایلێکی لاوەکی بوو لە چاو کۆمەڵێک پرسی تردا.
میدیا مەگەزین