ساڵێک بەسەر هێرشی چەکدارانی داعش بۆسەر گوندی خدرجیجە لە سنووری قەزای مەخموور تێپەڕی و پارێزگای هەولێریش رایگەیاند، بە فەرمانی مەسرور بارزانی پێنج ملیار دینار بۆ پرۆژەی رێگای گوندی خدرجیجە تەرخانکرا.
ئەمڕۆ شەممە (3ی کانوونی یەکەمی 2022) لە راگەیەندراوێکی پارێزگای هەولێردا هاتووە “لەسەر فەرمانى مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان، رەزامەندى درا بە تەرخانکردن و خەرجکردنى بڕی (5 ملیار و 99 ملیۆن و 867 هەزار و 500 دینار) بەشێوەى نەختینە و قۆناغ لە سەر بودجەى پەرەپێدانى پارێزگاى هەولێر، بۆ جێبەجێکردنى پڕۆژەى دروستکردنى رێگاى گوندى (خدرجیجە)”.
پارێزگای هەولێر لە راگەیەندراوەکەیدا پرۆژەکەی بە یەکێک لە پرۆژه ستراتیژییهکانى حکوومهتى ههرێم وەسفکردووە، کە جگە لە سوود گەیاندن بە دانیشتووانى گوندەکە، سەرجەم گوندەکانى دیکەی ناوچەکەش بەیەکەوە دەبەستێتەوە و ئاسانکارییەکى زۆر دروستدەکات بۆ هاتوچۆی هاووڵاتییان و دانیشتوانى گوندەکانى بناری چیایى قەرەچووغ.
لە سەرەتای مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی رابردوودا، چەکدرانی داعش پەلاماری گوندی خدرجیەیان دا لە سنووری قەزای مەخموور و لە بناری چیای قەرەچووغ، لە ئەنجامدا 13 کەس لە هاووڵاتیانی گوندەکە و پێشمەرگە شەهیدبوون.
میدیا مەگەزین