کوردستانگرنگ

ئەفسەرێک لە ژێر فشاری دژە تیرۆری یەکێتیدا هەوڵی خۆکوشتنی دا و گیانی لە دەستدا

بە گوێرەی زانیارییەکانی میدیا مەگەزین، عەمید عەبدوڵا ماوەیەکە کێشەی لەگەڵ مقدم کارزان محەمەد ڕەشید بەرپرسی هەواڵگری دژەتیرۆری سلێمانی هەبوە و هۆکاری هەوڵدان بۆ خۆکوشتنی لەژێرفشاردا بووە.

هەروەها ناچارکراوە لە نێوان بژاردەی خۆکوشتن یان لەناوبردنی خێزانەکەی یەکێکیان هەڵبژێرێت، بۆیە عەمید عەبدوڵا بژاردەی خۆکوشتن هەڵدەبژێرێت.

ئێوارەی رۆژی دووشەممە 14/11/2022 عەمید عەبدوڵا بەرپرسی ڕاگەیاندنی ھێزەکانی بەرگری و فریاکەوتنی سلێمانی لەماڵەکەی خۆی فیشەکی ناوە بەسەری خۆیەوە و ئەمرۆ شەممە 3/12/2022، عەمید عەبدوڵا لە نەخۆشخانەی گیانی لەدەستدا.

جێگەی باسە مقەدم کارزان محمد ڕەشید لەلایەن ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستانەوە داواکراوە وەک تاوانبار لە تیرۆرکردنی کەیسی عەقید هاوکار عەبدوڵا(هاوکار جاف).

میدیا مەگەزین

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button