بەڕێوەبەری نووسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدراڵی ئەمەریکا (FBI) پێیوایە، پلاتفۆڕمی تیکتۆک کە دروستکراوی وڵاتی چینە، مەترسی لەسەر ئاسایشی نیشتیمانی ئەمەریکا دروستدەکات.
کریس رەی، بەڕێوەبەری نووسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدراڵی ئەمەریکا هۆشداری دا لە ئەگەری کۆنترۆڵکردنی پلاتفۆڕمەکە لەلایەن حکومەتی چینەوە و، گوتی: ئەوان هاوبەشی بەهاکانمان ناکەن.
کریس رەی ترسی لەوە هەیە کە چینییەکان کۆنترۆڵی ئەلگۆریتمەکانی تیک تۆک بکەن بەجۆرێک رێگەیان پێدەدات “دەستکاری ناوەڕۆکی ئەلگۆریتمەکان بکەن و ئەگەر بیانەوێت دەتوانن کاریگەری لەسەر رای گشتی دروست بکەن”.
سەبارەت بە داتای بەکارهێنەرانی تیک تۆک، بەڕێوەبەری نووسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدراڵی ئەمەریکا جەختیکردەوە لەوەی، چین دەتوانێت تیک تۆک بەکاربهێنێت بۆ کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر بەکارهێنەرانی بەمەبەستی سوودوەرگرتن لێیان لە ئۆپەراسیۆنە سیخوڕییەکاندا.
میدیا مەگەزین